رۆبه‌رتۆ كارلۆس، ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی به‌رازیلی ده‌نگۆی موسڵمانبونی ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، ژنه‌كه‌ی موسڵمانه به‌ڵام خۆی كریستیانێكی كاسۆلیكه.
ئاوێنه: پێشتر ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه رۆبه‌رتۆ كارلۆس، ئه‌فسانه‌ی تۆپێی به‌رازیلی نزیكه‌ی چوار هه‌فته‌یه موسڵمان بوه، ئه‌وه‌ش كاتێك بوه كه چاوی شێخ جیهاد حه‌ماده، یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كانی ره‌وه‌ندی موسڵمانان، له به‌رازیل كه‌وتوه. هه‌روه‌ها چه‌ند وێنه‌یه‌كی رێوڕه‌سمی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سوهه‌یله تاهیری، ژنه خاوه‌ن كاری مه‌غریبی بڵاوكرایه‌وه كه به‌پێی شێوازی موسڵمانانه به ئاماده‌بونی مامۆستایه‌كی ئایینی.
ئه‌و ده‌نگۆیه زیاتر بڵاوبوه‌وه دوای ئه‌وه‌ی عه‌لی شاهین، په‌رله‌مانتاری ئاكه‌په له په‌رله‌مانی توركیا له تۆڕی ئێكس رایگه‌یاند، رۆبه‌رتۆ كارلۆس موسڵمان بوه.
به‌ڵام رۆبه‌رتۆ كارلۆس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی عوكازی سعودی وتویه‌تی "من ئه‌وپه‌ڕی رێز له ئیسلام ئه‌گرم، زۆر جوانه كاتێك هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌بینم نوێژده‌كات، به‌ڵام ئه‌و ده‌نگۆیانه گوایه من موسڵمان بوم، دورن له راستییه‌وه."
له‌باره‌ی رێوڕه‌سمی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یه‌وه، رۆبه‌رتۆ كارلۆس رونیكرده‌وه، رێوڕه‌سمه‌كه به زیاتر له شێوازێك به‌ڕێوه‌چوه‌و وتی، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی سوربون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێوڕه‌سمی هاوسه‌رگیرییه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌بچێت كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی خۆی كه كریستیانی كاسۆلیكن له‌پاڵ به‌ڕێوه‌چونی رێوڕه‌سمێكی دیكه‌دا كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ بیروباوه‌ڕی ژنه‌كه‌ی و هاوڕێ موسڵمانه‌كانی.
رۆبه‌رتۆ كارلۆس، 53 ساڵ، له‌باره‌ی چیرۆكی خۆشه‌ویستی خۆی و سوهه‌یله وتی، یه‌كترناسینیان له كۆبونه‌وه‌یه‌كی كاری په‌یوه‌ست به تۆپی پێوه بوه. وتیشی، سوهه‌یله، ژنێكی خاوه‌ن كاری سه‌ركه‌وتوه، به‌رله‌وه‌ی هاوسه‌رگیریی بكه‌ن په‌یوه‌ندییان ماوه‌ی دو ساڵ به‌رده‌وام بوه، چ له‌ڕوی سۆزداری و چ له‌ڕوی كاره‌وه.
