سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه به‌رده‌وام ده‌بن له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی "چالاكییه ناسه‌قامگیركه‌ره‌كانی" بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له سوریا و ده‌شڵێت، ناكه‌وینه نێو یارییه‌كانی ناوبراو.
ئاوێنه: بورهانه‌دین دۆران، سه‌رۆكی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی نه‌ته‌نیاهو دژ به وڵاته‌كه‌ی، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵۆ وتی "ئەو هەڕەشە و درۆیانەی نەته‌نیاهۆ لە چاوپێکەوتنێکدا دژ بە تورکیا و سوریا كردنی، ڕەنگدانەوەیەکی نوێی گۆشەگیرییه نێودەوڵەتییە ڕولەزیادبونەکەی، ترسە سیاسییەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلن."
به‌قسه‌ی بورهانه‌دین، "كاردانه‌وه‌ی ئەمریکا، بەریتانیا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرامبەر بە سیاسەتە دەستدرێژکارانەکانی ئیسرائیل بەرەو زیادبون دەچێت."
ئه‌و وتیشی"سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەبەر هەڵبژاردنە نزیکەکان، مەترسی و ترسە سیاسییە ناوخۆییەکانی، دەستی بەم هەڵوێستە ناڕەوایەوە گرتوە. ئەو دوژمنکایەتیی تورکیا وەک دەستەوانەی ڕزگاربونی سیاسی دەبینێت. سەرباری ئەمەش، لە کێبڕکێی تونددا لەگەڵ پارتە ڕادیکاڵەکانی تر، ئاگری دوژمنایەتی بەرامبەر بە تورکیا و وڵاتانی ناوچەکە خۆش دەکات."
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌دا كه ئایا وه‌ڵامی توركیا چی ده‌بێت بۆ ئیسرائیل، ئه‌و وتی "وەک تورکیا، بەردەوام دەبین لە تێکۆشان دژی چالاکییە ناسه‌قامگیرکەرەکانی نەته‌نیاهۆ و وەستان لە پەنای تەواوی ئەو دەوڵەتانەی کە سیاسەتی ئاشتییانە پەیڕەو دەکەن، بەتایبەتی سوریا."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو "ئەوەندەش ئەزموونمان هەیە کە نەکەوینە ناو یاریی فیگەرەکانی وەک نەته‌نیاهۆ بۆ تێکدانی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەمان."
به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به "ژیرانە و ئاشتیخوازانە" ناوبرد‌و پێشی وایه به‌وه توركیا "یارییه خوێناوییه‌كانی كه‌سانی وه‌كو نه‌ته‌نیا تێكده‌دات."
له كۆتاییشدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "کەس ناتوانێت ئارامی لە گەلەکەمان و دۆستەکانمان تێکبدات. تورکیا هەرگیز ڕێگە بەمە نادات."