وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌توندی ئیدانه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌باره‌ی سه‌پاندنی توندترین سزای ئابوری به‌سه‌ر تاران‌دا ده‌كات و ده‌شڵێت، سزاكانی ئه‌مریكا، "به‌ڵگه‌ی تیرۆری ئابوری و تاوانی دژبه مرۆڤایه‌تین."
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌توندی ئیدانه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پێشتر سه‌رۆكی ئه‌مریكای كردوه كه رایگه‌یاندبو، كه‌مه‌رشكێنترین ئۆپه‌راسیۆنی ئابوریی دژبه تاران ده‌ستپێده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتوشیه‌تی، سزاكانی ئه‌مریكا، سه‌رجه‌م ئێرانییه‌كان ده‌كه‌نه ئامانج و "بەڵگەی ڕونی تیرۆری ئابوری و تاوانن دژ بە مرۆڤایەتی."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئەم سزایانە کە لە دوای جه‌نگه‌كانی ساڵ و نیوی ڕابردوەوە دەسەپێنرێن، نیشانەی "شکستن لە به‌ده‌ستهێنانی ئامانجەکان" بۆ ناچارکردنی ئێران بە "خۆبەدەستەوەدان لە بەرامبەر چاوچنۆكییه نایاساییەکاندا."
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی كردۆته‌وه كه سزاكان و گوشاری ئابوری "ڕویەکی دیکەی جەنگ و دەستدرێژیی سەربازیین" و سەپاندنیان "بەردەوامیدانە بە سیاسەتێک کە پێشتر تاقیکراوەتەوە و شکستی هێناوە."
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، ئێران "تەواوی ئامراز و تواناکان بەکاردەهێنێت بۆ دورخستنەوەی شەڕەنگێزیی دوژمنی ئەمریکی-زایۆنی و پاراستنی بەرژەوەندییە نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی خۆی."
دوناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، پێشتر له راگه‌یه‌ندراوێكدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشیاڵ" رایگه‌یاند، خه‌ریكی دەستپێکردنی "كه‌مه‌رشكێنترین ئۆپەراسیۆنی ئابورییه" له‌دژی ئێران.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژەی بە وردەکاریی زیاتر لەبارەی ئەم ئۆپەراسیۆنە نەکرد، بەڵام وتی "ئەمە جەنگێکی ئابوری دەبێت بۆ گۆشەگیرکردن لە ئاستێک‌دا کە وێنەی نەبوە."
ترەمپ لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ چواندنی ئەم ئۆپەراسیۆنە بە دابه‌زینی هێزەکانی ئەمریکا لە کەناراوەکانی نۆرماندی لە جەنگی جیهانیی دوەمدا، داوای لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا کرد کە "پێکەوە له‌پاڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بوەستن بۆ تێکشکاندنی هەڕەشەی ئێران."
تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كرد كه سزای به‌رفراوان به‌سه‌ر هه‌ر ده‌وڵه‌تێكدا ده‌سه‌پنێن، "به هه‌ر شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان هه‌ر جۆره پشتیوانییه‌كی گرنگ پێشكه‌شی ئێران بكات."