محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێت وڵاته‌كه‌ی خۆی بۆ هه‌ڕه‌شه ئابورییه‌كانی ئه‌مریكا ئاماده‌بكات و ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكه‌كه‌مان برسی بێت، به‌رگه ناگرین. قالیباف داواش ده‌كات، دراوه نیشتمانییه‌كانی ئێران و عێراق له ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هه‌ردو وڵات‌دا به‌كاربهێنرێن.
ئاوێنه: محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق و لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ بازرگانانی ئێرانی و عێراقی لە باڵیۆزخانەی وڵاته‌كه‌ی لە بەغدا وتی "ئێمە هەرچەندە دەسەڵات و هێزی سەربازیمان هەبێت، بەڵام ئەگەر خەڵکه‌كه‌مان برسی بێت و سوڕی دارایی، گەشەی ئابوری و بەرهەمهێنانی نیشتمانیمان نەبێت، بەرگە ناگرین."
قالیباف، کە دانوستانکاری باڵای ئێران بو لە گفتوگۆکاندا لەگەڵ ئەمریکا، وتیشی "دەبێت بۆ زاڵبون بەسەر ئەم سزا ستەمکارانانه‌دا ئاماده‌كاری و پلان دابنێین تا بتوانین به‌سەریاندا سەربکەوین."
قالیباف لەو کۆبونەوەیەدا داوای بەکارهێنانی دراوی نیشتمانیی ئێران و عێراقی کرد لە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەردو وڵات‌دا و وتی، بەم ڕێگەیە دەبێت دۆلار لە ئاڵوگۆڕی دولایەنەدا لاببرێت و "بکێشرێت بەناو دەمی دراوی ئەمریکیدا."
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له دو رۆژی رابردودا به‌رپرسانی ئه‌مریكا به سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌شه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستپێكردنی سزای ئابوریی بێ وێنه‌و كه‌مه‌رشكێنیان له‌دژی ئێران كردوه.
سکۆت بێسێنت، وەزیری گه‌نجینه‌ی ئەمریکا، دوێنێ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، گه‌مارۆ و سزا نوێیەکانی واشنتۆن دژی ئێران دەبنه "گەورەترین حاڵەتی گۆشەگیریی ئابوریی هەمەلایەنە لە مێژوی جیهاندا" و به‌وه‌ش رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنن.