وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له وه‌ڵامی داواكه‌ی ئه‌مریكادا بۆ بون به به‌شێك له گوشاره‌كانی واشنتۆن له‌سه‌ر ئێران، رایده‌گه‌یه‌نێت، سزا و گوشاره ئابورییه‌كان هاوكارنابن بۆ چارەسەرکردنی ململانێكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئاوێنه: لین جیان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، ئه‌مڕۆ هەینی لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە هەڕەشەکانی دونالد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا له‌دژی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كه‌ن، وتی "سزا و گوشاره‌كان یارمەتی چارەسەرکردنی ئەم بابەتە ناده‌ن."
هەروەها وتی: "چین داوا لە هەمو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بە گرتنەبەری ڕێکاری بەرپەرسیارانە، کێشەکە به ڕێگەچارەی سیاسی و دیپلۆماسی چارەسەر بکەن."
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، بە هەڵمەتە ئابورییەکەی خۆی "ڕژێمی ئێران بەرەو روخان دەبات." وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش له كاردانه‌وه‌دا ئه‌و هەڕەشەیه‌ی به "تیرۆری ئابوری" ناوبرد‌و رایگه‌یاند، ئه‌وه پێشتر تاقیكراوه‌ته‌وه‌و شكستی خواردوه.
سكۆت بێسێنت، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، دوێنێ پێنجشه‌ممه، به كه‌ناڵی سی ئێن بی سی وت، داوا له چین ده‌كه‌ن په‌یوه‌ست بێت به هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یانه‌وه بۆ گۆشه‌گیركردنی ئێران له‌ڕوی ئابورییه‌وه.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە وەڵامی لێدوانەکانی سکۆت بێسێنتدا وتی "چین دژی سزا تاكلایەنە و نایاساییەکانە کە هیچ بنەمایەکیان لە یاسای نێودەوڵەتیدا نییەو ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕێگەی پێنەداون."