رێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو رایگهیاند، چالاکوانێكی کوردی پەیڕەوی ئایینی یارسان بە ناوی پوریا نادری، تەمەن 29 ساڵ و خەڵکی کرماشان، لە ئەنجامی تێکهەڵچونێکی چەکدارانە لەگەڵ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەڕەکی دەرەدرێژی كرماشان كوژرا.
ئاوێنه: رێكخراوی مافی مرۆڤی ههنگاو له راگهیهندراوێكدا وتویهتی، پێنشوهڕۆی دوێنێ پێنجشهممه، لە گهڕهكی "دەرەدرێژ"ی كرماشان تێکهەڵچونێکی چەکدارانە لەنێوان هێزەكانی ئیتڵاعات و پوریا نادری ڕوی داوە کە لە ئاکامی ئەم تێکهەڵچونەدا پوریا كوژراوهو دو کەس لە هێزە ئهومنییهكانیش برینداربون.
وهك رێكخراوی ههنگاو ئاماژهی پێداوه، پوریا نادری لە كاتی خۆپیشاندانهكانی كوردستانی رۆژههڵات و ئێران لهدوای گیانلهدهستدانی ژینا ئهمینی، لەگەڵ دو برایدا لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشانەوە دەستبەسەر کرابو و نزیکەی سێ مانگی لە دەستبەسەرگەی ئەمنیدا تێپەڕاندبو. ناوبراو پاش ئازادبونی کاتیی بە دانانی بارمتە، خۆی لە بانگکرانەکانی دواتر بواردوە و پاش ناڕەزایەتییەکانی كۆتایی و سهرهاتی ئهمساڵ ش لەژێر چاودێری بەردەوامی ناوەندە ئەمنییەکاندا بوە.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە فەرماندەیی و ڕێبەرایەتیی یەکێک لە بەرپرسانی ئیدارەی ئیتلاعات بە نازناوی "کامەرانی" (کە پێشتر لە دۆسیەکانی دیکەدا لەوانە گیانلەدەستدانی موجتەبا وەیسی و مەیسەم وەیسی، دو برای کوردی یارساندا ڕۆڵی هەبوە)، هەوڵی گەمارۆدانی ناوبراویان داوە. لە ڕەوتی ئەو تێکهەڵچونە چەکدارانەی کە ڕویداوە، دو کەس لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات برینداربون و پوریا نادری بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانیلەدەستداوە.