دوای گەمارۆ نوێیەکانی واشنتۆن؛ ئێران هەڕەشەی وەڵامدانەوەی "وێرانکەر" لە ئەمریکا دەکات
  2026-08-21     

فەرماندەیی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداری دەداتە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ڕایدەگەیەنێت هەر هەڕەشەیەکی نوێ بە وەڵامێکی "وێرانکەر" ڕووبەڕوو دەبێتەوە. ئەم پەیامە توندەی تاران لە کاتێکدایە کە واشنتۆن بڕیاری سەپاندنی توندترین سزای دارایی بە مەبەستی ڕووخاندنی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دەرکردووە.

ئاوێنە: سکۆت بێسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە رایگەیاند کە وڵاتەکەی سزای دارایی زۆر توند بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت و بڕیارە رۆژی دووشەممە تەواوی وردەکاریی ئەو ڕێکارە نوێیانە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێن.

​هاوکات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆککۆماری ئەمریکا، تارانى بە "جەنگی ئابووری" هەڕەشە لێکرد و ڕایگەیاند، ئابووریی هەر وڵاتێک کە هەر جۆرە هاوکاری و پشتیوانییەک پێشکەش بە ئێران بکات، رووبەڕووی لێکەوتە و سزای قورس دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا، ئاژانسی هەواڵی "ئیسنا"ی ئێرانی بڵاویکردەوە کە عەلی عەبدوڵڵاهی، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران کە هاوکات فەرماندەی "بنکەی ناوەندیی خاتەمولئەنبیا"ی سەر بە سوپای پاسدارانە، ڕایگەیاندووە هێزەکانیان لە تەواوی بوارەکانی وشکانی، دەریایی، ئاسمانی، بەرگری، ئاسمانیی دوور (فەزا) و سایبەریدا لە ئامادەباشیی تەواودان. ناوبراو هۆشداریی داوە کە هەر هەڵەیەکی لێکدانەوە و هەڕەشەیەکی تەقلیدی یاخود نوێ لەلایەن نەیارەکانیانەوە، بە وەڵامی شۆڕشگێڕانە، کوشندە، پەشیمانکەرەوە و وێرانکەر بەرپەرچ دەدرێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە و لەسەر ئاستی سیاسی، محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و دانوستانکاری سەرەکیی تاران لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەمریکا، ڕۆژی هەینی لە میانی سەردانەکەیدا بۆ عێراق ئاماژەی بەوە کرد پێویستە وڵاتەکەی پلانی تۆکمە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی "سزا ستەمکارانەکان" دابڕێژێت. قالیباف هەریەکە لە واشنتۆن و ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەوەی کە "جەنگی ئابووری" و "جەنگی دەروونی و مەعریفی"یان دژ بە ئێران بەرپا کردووە.

​لە نێوەندی ئەم پەرەسەندنە توندانەدا، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران هەڵوێستێکی جیاوازی نیشاندا و داوای کرد بە زووترین کات کۆتایی بە جەنگ و گرژییەکانی نێوان تاران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بهێنرێت.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×