فەرهاد ئەتروشی: پێشمەرگە جیاوازە و بنەمایەكی دەستوری هەیە
  2026-08-21     

جێگرە كوردەكەی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، پشتیوانی حكومەتی عێراق دەكەین لە كۆكردنەوەی چەك لەدەستی دەوڵەتدا و دەشڵێت: پێشمەرگە جیاوازە و بنەمایەكی دەستوری هەیە

ئاوێنە: فەرهاد ئەتروشی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بۆ (المركز الخبری الوطنی) وتویەتی، “پشتیوانی حکومەتی عێراق دەکەین لە کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا. بەردەوامبوونی چەک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەت، مەترسی لەسەر پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی عێراق دروست دەکات.

دەشڵێت: دۆسیەی پێشمەرگە جیاوازە، چونکە بەشێکە لە سیستەمی ئەمنی وڵات و لە ساڵی ۱۹۹۱ەوە هەیە و ڕووبەڕووی ڕژێمی پێشوو و دیکتاتۆری بووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، بوونی پێشمەرگە لە پێش دەستووری ۲۰۰٥ و دروستبوونی دەوڵەتی نوێی عێراقەوە بووە لە دوای ساڵی ۲۰۰۳.

ڕاشیگەیاندووە، پێشمەرگە بنەمایەكی دەستوری هەیە، بەپێی ئەوەی ماددەی ۱۲۱/ پێنجەم ئاماژە بە پاسەوانی هەرێم و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکات.

جەختیشی كردۆتەوە، دۆسیەی پێشمەرگە جیاوازە و هەوڵدان بۆ بەستنەوەی بە دۆسیەی کۆکردنەوەی چەکەوە تێکەڵکردنی کارتەکانە و “قسەیەکی ڕاستە بە مەبەستی بەتاڵ دەیڵێن” (كلمە حق یراد بها باطل).

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×