قالیباف: پشتیوانی له‌ هه‌ر رێككه‌وتنێكی نێوان گروپه‌ چه‌كداره‌كان و حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین
  2026-08-22     

محەمەد باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی پشتیوانی له‌ هەر رێككەوتنێكی نێوان حكومەتی عێراق و گروپە چه‌كداره‌كان ده‌كات و ده‌شڵێت: لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێی رێككەوتنی ئەمنی نێوان هه‌ردو وڵات و ئاسایشی سنورەكانی نێوانیان كردوە.

ئاوێنه‌: محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، به‌ میدیای وڵاته‌كه‌ی راگەیاند، ئێران دەستوەردان ناکات لە کاروباری ناوخۆی عێراقداو پشتگیری لە هەر رێککەوتنێک دەکات کە لایەنە عێراقییەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی دەستوردا ئەنجامیدەدەن، بە شێوەیەک کە سەربەخۆیی و سەروەری عێراق بپارێزێت.

وتیشی، کەشوهەوای دانوستانەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق برایانە و گەرموگوڕ بوە.

قالیباف ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ كشانەوەی هێزە بیانییەكان لە عێراق هەنگاوێکی گرنگ و بنەڕەتییەو سەردانەکەی دەرفەتێکی گونجاو بوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئاسایش، سیاسی، ئابوری و کلتوریی.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران راشیگەیاندوە، بەشێک لە دانوستانەکانی لە عێراق تایبەت بوە بە پرسەكانی ئاسایش و پێشتر رێککەوتنێکی ئەمنی لە نێوان ئێران و عێراق لە بواری ئاسایش و ئاسایشی سنورەکاندا ئیمزا کراوە،  بەدواداچونەکان لەسەر جێبەجێکردنی چڕ ببونەوە.

قالیباف له‌باره‌ی پرسی گروپه‌ چه‌كداره‌ عێراقییه‌كانه‌وه‌ وتی، راشكاوانە رونی دەکەمەوە، ئێمە بە هیچ شێوەیەک دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا ناکەین، هەر رێککەوتنێک کە گروپەكان و بەرپرسانی عێراق لە چوارچێوەی دەستوری وڵاتەکەیاندا پێی دەگەن بۆ پاراستنی سەربەخۆیی و سەروەری و دەسەڵاتیان و کۆدەنگی لەسەر بێت، ئێران پشتیوانی لێ دەکات.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×