دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، له ئێستادا گه‌روی هورمز وه‌كو خاكی ئه‌مریكا ده‌بینێت. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێته خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له كه‌مپه‌ینێكی هه‌ڵبژاردندا له كارۆلینای باشور، رایگه‌یاند، ئێرانییه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت چه‌كی ئه‌تۆمی به‌ده‌ستبهێنن.
وتیشی، "ئێرانییه‌كان زۆر په‌رۆشن بۆ ئه‌نجامدانی رێككه‌وتن، به‌ڵام نازانم ئایا ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌ین یان نا، چونكه له ئێستادا من گه‌روی هورمز وه‌كو خاكی ئه‌مریكا ده‌بینم. گه‌روی هورمز خاكی ئه‌مریكایه."
تره‌مپ به‌رله‌وه له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی، سه‌رنجی واشنتۆن له‌سه‌ر زیادكردنی گوشاری ئابوریی له‌سه‌ر ئێران به واتای وه‌لانانی بژارده‌ی سه‌ربازی نییه.
به‌قسه‌ی تره‌مپ ئێران روبه‌ڕوی كێشه‌ی گه‌وره‌ی ئابوریی و سه‌ربازیی بۆته‌وه‌و ته‌نانه‌ت ناتوانێت موچه‌ی سه‌ربازه‌كانی و پۆلیسی وڵاته‌كه بدات و وتیشی، چاوه‌ڕێین بزانین چی ده‌بێت.
تره‌مپ دوپاتیكرده‌وه كه كۆنترۆڵی گه‌روی هورمز له‌ده‌ستی وڵاته‌كه‌یدایه‌و وتیشی، ئێران خوازیاری رێككه‌وتنه، به‌ڵام پێموایه هێشتا ئاماده‌ی رێككه‌وتنه راسته‌كه نییه.