به‌ره‌ی گه‌ل له ساڵیادی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر لاله‌زاردا رایده‌گه‌یه‌نێت، ماوەی یەک ساڵی تەواوە غەدرێکی زۆر گەورەتر لە تاوانەکەی 22ی ئاب بەرامبەر هەڤاڵەکانمان لە زینداندا دەکرێت و رێگە نادرێت دادگا بە ڕێکاری سروشتی خۆی کار لەسەر ئەم دۆسیەیە بکات. ده‌شڵێت: هه‌قه چیتر سه‌رۆكی یه‌كێتی نه‌بێته كۆسپ و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م دۆسیه‌ی هه‌ڤاڵه راگیراوه‌كانیاندا.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه، دۆست و لایه‌نگرانی لاهور شێخ جه‌نگی و به‌ره‌ی گه‌ل له ساڵیادی هێرشكردنه سه‌ر هۆتێل لاله‌زار له سلێمانی، له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ولێر گردبونه‌وه. له گردبونه‌وه‌كه‌دا شادمان مه‌لا حه‌سه‌ن وتاری به‌ره‌ی گه‌لی بۆ راگه‌یاندنه‌كان خوێنده‌وه.
به‌ره‌ی گه‌ل له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا وتی"ئەمڕۆ ڕێک ساڵێکی تەواو بەسەر ڕوداوە تاوانکارییەکەی سەر لالەزاردا تێدەپەڕێت. لە ڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا، هێزە چەکدارەکانی یەکێتی، دور لە چوارچێوەی یاسا‌و هەمو عورفێکی سیاسی و کوردەواری، بە بڕیاری سەرۆکە خۆسەپێنەکەیان، پەلاماری ماڵی هەڤاڵ لاهور شێخ جەنگی و هۆتێل لالەزاریان دا."
به‌ره‌ی گه‌ل ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "لەم پەلاماره نایاساییه‌دا، هەرچی چەک و جبه‌خانه‌ی بەردەست هه‌بو لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆ و دژەتیرۆرو یه‌كه‌ی حه‌فتا زۆر بەچڕی به‌كارهات. لەم پەلامارە تاوانکارییەدا دو هەڤاڵمان شەهیدبوون و دەیان هەڤاڵیشمان برینداربون. دواجار لە هێرش و پەلاماری بەردەوامیاندا، هەڤاڵ لاهور و دەیان هەڤاڵی تریان دەستگیرکرد."
جه‌ختیشی كرده‌وه "ماوەی یەک ساڵی تەواوە غەدرێکی زۆر گەورەتر لە تاوانەکەی 22ی ئاب بەرامبەر هەڤاڵەکانمان لە زینداندا دەکرێت. جگە لە فشاری ناڕەوا و ئازار و شه‌ڕی دەرونی، ڕێگە نادرێت دادگا بە ڕێکاری سروشتی خۆی کار لەسەر ئەم دۆسیەیە بکات. ئەو دادگایەی کە هەمو لایەک دەزانن لەژێر هەژمون و ئاراستەی حزبەکەیاندایە، لەبەرئەوەی بەڵگەی دروستیان لەبەردەستدا نییە بۆ تاوانبارکردنی هەڤاڵەکانمان، بۆیە ناتوانن ڕوبەڕوی هەڤاڵانمان ببنەوە لە دادگا، چونکە باش دەزانن دۆڕاو و براوه نین."
به‌ره‌ی گه‌ل داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق كرد ڕۆڵی خۆی ببێنێت لە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەدا ئه‌وه‌ش وەکو ئەرك و بەرپرسیاریەتییەکی قانونی و دەستوری و ئەخلاقیی عێراقی فیدراڵ.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه "سەرەڕای گلەییمان لە کەمتەرخەمی سەرۆکایەتی هەرێم بەرامبەر بەم دۆسیەیە، داوا لە سەرۆکی هەرێم دەکەین کاتی ئەوە هاتوە پێگەی قانونی خۆی بۆ چارەسەری ئەم دۆسیەیە بەکاربهێنێت. هەروەها ئەنجومەنی باڵای دادوەری هەرێمی کوردستانیش ڕاشکاوانە و بەڕونی قسە لەسەر ئەم دۆسیەیە بکات، بۆ ئەوەی یاسا ڕێکاری سروشتی و ئاسایی خۆی وەربگرێت."
به‌ره‌ی گه‌ل له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا وتی "لە هەمان کاتدا ڕاستەوخۆ ڕومان دەکەینە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان؛ هەقە چیتر نەبێتە کۆسپ و بەربەست لەبەرامبەر دۆسیەی هەڤاڵەکانمان. ئێمە هێزێکی سیاسی سەربەخۆین و هیچ پەیوەندییەکمان بە حزبەکەی ئەوەوە نییە. هەروەها ئەگەر دەیه‌وێت ئیرادە و خۆڕاگری هەڤاڵ لاهور و هەڤاڵەکانی ترمان تاقیبکاتەوە بۆ سەردانه‌واندن، ئەوە بە دڵنیاییەوە دەبێت بزانێت لە ماوەی ئەو ساڵەدا بۆی ده‌ركه‌وتبێت کە هەمو شتێک بۆ تاقیکردنەوە بێت، بەڵام عەزم و ئیرادەی بەڕێز لاهور شێخ جەنگی و هەڤاڵەکانمان وەکو شاخ جێگیره‌و قابیلی گۆڕانکاری نییە و ناگۆڕێت."