میدیای ئێران بڵاویكرده‌وه، مۆڵه‌ت دراوه به ژماره‌یه‌ك كه‌شتی كه هه‌ڵگریی نه‌وتی عێراق بون به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕن.
ئاوێنه: ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمی ئێران-ئیرنا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، بڵاویكرده‌وه، لە دوای داواکارییە بەردەوامەکانی عێراق، ئێران "مۆڵەتی تێپەڕبونی لە گەرووی هورمز" بە ژمارەیەک لە کەشتی داوه كه هه‌ڵگریی نه‌وتی عێراق بون.
به‌پێی ئاژانسه‌كه داواکاریی تێپەڕبونی ئه‌و كه‌شتییانه "چەندین جار لە ڕێگەی جیاوازەوە" ئاڕاستەی ئێران کراوە.
ئیرنا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، لە میانی سەردانەکەی محەمەد باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران‌دا بۆ عێراق، "پێدانی مۆڵەتی تایبەت" بۆ تێپەڕبونی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی هەڵگری نه‌وتی عێراقن به گەروی هورمزدا، "سەرەکیترین داواکاریی" بەرپرسانی بەغدا بوە.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، نزار ئامێدی، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌میانی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی دیالۆگی به‌غدا، وتی "کێشەیەک لە گواستنەوەی نەوتی عێراقدا هەیە بەهۆی نەبونی کەشتیی گواستنەوەی نیشتمانیی عێراقی."
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتی، له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئاسانکاری هەیە بۆ هەندێک کەشتی کە نەوتی عێراق دەگوازنەوە لە گەروی هورمز.