محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌یه‌كی زۆر په‌یاممان له‌وڵاتانی دراوسێوه پێگه‌یشتوه بۆ داڕشتنی سیسته‌مێكی نوێی ئه‌منی و ئابوری له ناوچه‌كه. ده‌شڵێت، ئه‌مریكا له‌پێناو ئیسرائیل ئاسایشی ته‌واوی هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه خسته مه‌ترسییه‌وه.
ئاوێنه: محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس وتی، ژمارەیەکی زۆر پەیاممان لە وڵاتانی دراوسێوە پێگەیشتوە سەبارەت بە دارشتنی سیسته‌مێكی نوێی ئەمنی و هاریكاریی ئابوری لە ناوچەکەدا.
به‌قسه‌ی قالیباف، ویلاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە پێناو ئیسرائیلداو لە ڕێگەی تۆقاندن و و پشتگوێخستنی ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیانه‌وه، ئاسایشی ته‌واوی هاوپەیمانەکانی خستە مەترسییەكی وەهاوە کە تەواوی بونی خۆیان له لێواری له‌ناوچوندا بینییه‌وه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران جه‌ختی كردۆته‌وه، بونی سیسته‌مێكی ناوخۆیی و سه‌ربه‌خۆ، تاكه شته له راستیدا ده‌توانێت ئاشتی و ئاسایش به‌دی بهێنێت.