ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا‌و رۆمان گۆفمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل له ئوردن كۆبونه‌ته‌وه.
ئاوێنه: ماڵپه‌ڕی ئاكسیۆس له زاری سێ سه‌رچاوه‌ی ئاگادار له بابه‌ته‌كه، ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا و ڕۆمان گۆفمان، به‌ڕێوەبه‌ری ئاژانسی هه‌واڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) له ئوردن كۆبونه‌وه.
كۆبونه‌وه‌كه دوای چه‌ند ڕۆژێك دێت له هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئاسمانیی سوریا كه گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵاتی به شێوه‌یه‌كی توند زیاتر كرد.
به‌پێی ماڵپه‌ره‌كه، كۆبونه‌وه‌كه هه‌وڵێكه بۆ هێوركردنی گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات.
به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار كه قسه‌ی بۆ میدیای ئیسرائیل كردوه، كۆبونه‌وه‌كه "به‌رهه‌مدار" بوه.