حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن به موشه‌كی بالیستی كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری سعودیه‌یان له ده‌ریای سور كرده ئامانج. سعودیه ده‌ڵێت، هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.
ئاوێنه: وته‌بێژی سه‌ربازیی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، له راگه‌یه‌نرداوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری سعودیه‌یان به موشه‌كی بالیستی له ده‌ریای سور كردۆته ئامانج.
به‌پێی قسه‌ی وته‌بێژی سه‌ربازیی حوسییه‌كان، هێرشه‌كه بۆته هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌و دوركه‌وتنه‌وه‌ی چه‌ند كه‌شتییه‌كی دیكه له ناوچه‌كه.
به‌پێی ده‌زگای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بازرگانی ده‌ریایی به‌ریتانیا، كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه له دوری 63 میله‌وه له رۆژئاوای به‌نده‌ری یه‌نبه‌عی سعودیه‌و له‌نێو ده‌ریای سور كراوه‌ته ئامانج و له ئاكامدا ئاگر له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه كه‌وتۆته‌وه.
له‌لای خۆیشییه‌وه، کۆمپانیای نیشتمانیی سعودیە بۆ گواستنەوەی دەریایی پشتڕاستی كردۆته‌وه کە ئه‌مڕۆ كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگرییان له ده‌ریای سور روبه‌ڕوی هێرش بۆته‌وه.
کۆمپانیای نیشتمانیی سعودیە بۆ گواستنەوەی دەریایی رایگه‌یاندوه، سەرجەم ئەندامانی تیمی کەشتییەکە سه‌لامه‌تن و هیچ زیانێكی گیانی تۆمارنه‌كراوه.
وتوشیه‌تی، له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ كه‌شتییه‌كه.