محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ عاسم مونیر، سوپاسالای پاكستان‌دا، جه‌خت ده‌كاته‌وه كه گوشاره‌كانی ئه‌مریكا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی نابێت.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، له‌گه‌ڵ عاسم مونیر، سوپاسالاری پاكستان كۆبوه‌ته‌وه‌و گفتوگۆیان كردوه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا کە لە درێژەی هەوڵەکانی پاکستاندایه به‌مه‌به‌ستی هاوکاری بۆ بەهێزکردنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا قالیباف "چەندین بابەتی پێشێلکاری و بەڵێن شکێنیی ئەمریکای لە جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد خستەڕو" و وتی: "پابه‌ندییه‌كانی هەردولا لە لێکتێگەیشتنەکەدا ڕونن و ئەوە ئەمریکا بو کە بە پەیمان شکێنییه‌كانی ڕێگری لە بەدیهێنانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا کرد و هۆکارێکی دیکەی بۆ بێمتمانه‌یی بۆ ئێران دروستكرد."
قالیباف هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه گوشاره‌كانی ئه‌مریكا كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئێران نابێت و جه‌ختیشی كرۆدته‌وه "ئێمە به‌دوای جێبەجێکردنی مەرجەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتنەکەوه‌ین و ئەوە ئەمریکایە کە دەبێت بەپێی ڕێککەوتننامەکە پابەندی بەڵێنەکانی بێت."
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، عاسم مونیر لە كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماژەی بەوە کردوه کە بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ ناوچەکە.