وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆوه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی گۆشه‌گیركردنی ئابوریی ئێران كردوه‌و ته‌واوی ئه‌و رێگایانه‌شیان ئاشكراكردون كه ده‌سه‌ڵاتی ئێران و سوپای پاسداران، داهاتیان لێوه به‌ده‌ستده‌هێنن و سزاكانیش ئه‌و وڵات و لایانه ده‌گرێته‌وه كه هاوكاری ئێران ده‌كه‌ن. ده‌شڵێت، ئێران دو رێگه‌ی له‌به‌رده‌مدایه، یان گۆشه‌گیریی ئابوریی یاخود تێكه‌ڵبونی به ئابوریی جیهان.
ئاوێنه: سكۆت بێسێنت، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی، ئێمه له ئه‌مڕۆوه ده‌ستمانكرد به ئۆپه‌راسیۆنی ئابوریی گۆشه‌گیركردنی ئێران.
وتیشی، ئێران دو بژارده‌ی له‌به‌رده‌مدایه یان گۆشه‌گیریی جیهانی ته‌واوه‌تی به ئابورییه‌كی زۆر لاوازه‌وه یاخود رێگه‌ی گه‌ڕانه‌وه بۆ هه‌لومه‌رجی ئاسایی و تێكه‌ڵبون به ئابوریی جیهان.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ته‌واوی ئه‌و رێگایانه‌یان ئاشكراكردون كه ده‌سه‌ڵاتی ئێران و سوپای پاسداران داهاتیان لێوه به‌ده‌ستده‌هێنن.
وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به پێنج بواری سه‌ره‌كی دا كه ده‌بنه ئامانجی سزا نوێیه‌كی ئه‌مریكا كه پێكدێن له سه‌رمایه دیجیتاڵییه‌كان و دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، ته‌كنه‌لۆژیا، زێر، فڕۆكه‌وانی، كه‌شتیوانی.
وتیشی، ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌یانه‌وێت یارمه‌تی رژێمی ئێران بده‌ن، ده‌بنه به‌شێك له گۆشه‌گیریی ئێران.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا سزا لاوه‌كییه‌كانی ئه‌مریكا، چین ده‌گرنه‌وه، ئه‌و وتی، هیچ وڵات و كه‌سێك له ده‌ره‌وه‌ی سزا لاوه‌كییه‌كانی ئه‌مریكا نابێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ده‌ستیان پێكردوه تا گۆشه‌گیركردنی ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئێران، راناگیرێت.
وتیشی، ئامانج له‌م هه‌ڵمه‌ته بڕینی ته‌واوی ئه‌و شاده‌مارانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئێرانه كه تاوه‌كو ئێستا ماونه‌ته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌مریكا له‌ئێستاوه چیتر له حاڵه‌تی ئیداره‌دانی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئه‌مریكا نییه، به‌ڵكو له حاڵه‌تی كۆتاییهێنانه به هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران له‌سه‌ر ئێران.