هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی گۆشه‌گیركردنی ئابوریی ئێران، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر نزیكه‌ی 60 كه‌س و كۆمپانیا‌و كه‌شتیدا راگه‌یاند كه هاوكاریی ئێرانیان له چه‌ند بوارێكدا كردوه. هۆشداریش ده‌داته ئه‌و وڵات و كۆمپانیایانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئێران هاوكاری ده‌كه‌ن و ناسراونه‌ته‌وه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، هاوكات له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی گۆشه‌گیركردنی ئابوریی ئێران‌دا، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، سزایان به‌سه‌ر نزیكه‌ی 60 كه‌س و كۆمپانیا و كه‌شتیدا سه‌پاندوه.
وه‌زاره‌ته‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئه‌و كه‌س و كۆمپانیا‌و كه‌شتیانه كه سزایان به‌سه‌ردا سه‌پاندون، هاوكاری ئێرانیان كردوه له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ به‌رنامه موشه‌كی و ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، ئه‌نجامدانی چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی سایبه‌ری، پێشێلكردنی سزاكان، دابینكردنی دارایی بۆ هێزی قودسی سه‌ربه سوپای پاسداران.
له‌و سزا نوێیانه‌دا، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ش هه‌ڵپه‌سێردراون كه پێشتر ئاسانكارییان ده‌كرد بۆ هه‌ندێك حه‌واڵه‌ی دارایی و ده‌ستڕاگه‌یشتنی ئێرانییه‌كان به دامه‌زراوه ئه‌كادیمییه‌كان و زانكۆكانی ئه‌مریكادا.
هاوكات وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌دا جه‌ختی كردۆته‌وه كه واشنتۆن گوشار له‌سه‌ر وڵاتانی دیكه ده‌كات به ئامانجی گۆشه‌گیركردنی ته‌واوه‌تی ئێران له‌ڕوی ئابورییه‌وه.
وه‌زاره‌ته‌كه وتویه‌تی، چه‌ند تیمێكی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی جه‌نگی ئه‌مریكا، خه‌ریكی گفتوگۆن له‌گه‌ڵ وڵاتانی سه‌رتاسه‌ری جیهان و بۆ كۆتاییهێنان به‌و چالاكییانه‌ی وڵاتان كه په‌یوه‌ستن به ئێرانه‌وه‌و له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئاشكراكراون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌قفێكی زه‌مه‌نییان بۆ كۆتاییهێنان به‌و چالاكییانه دیاریكردوه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه هه‌ر وڵاتێك ره‌چاوی ئه‌م داواكارییه‌ی وڵاته‌كه‌یان نه‌كات، ده‌كرێت روبه‌ڕوی سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكا بێته‌وه له‌نێویاندا بێبه‌شكردنی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به سیستمی دارایی ئه‌مریكا.
هاوكات وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له رێكارێكی نوێ‌دا بۆ كۆمپانیاكان له‌باره‌ی مه‌ترسی سزاكانی په‌یوه‌ست به ره‌چاوكردنی ئه‌و خواستانه‌ی ئێران كه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر گه‌روی هورمز ده‌بێت، هۆشداری پێداون.
وه‌زاره‌ته‌كه وتویه‌تی، ره‌چاونه‌كردنی ئه‌م رێكاره‌و به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ئێران، ره‌نگه ببێته مایه‌ی بلۆككردنی پاره‌كانیان.