ئه‌مریكا، سوریای له لیستی وڵاتانی پشتیوانیكاری تیرۆر و هه‌روه‌ها رێكخراوی "به‌ره‌ی نوسره"یشی له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه جیهانییه‌كاندا ده‌رهێنا.
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، ناوی سوریای له لیستی ویلایەتە یەکگرتوەکان بۆ وڵاتانی پشتیوانیکاری تێرۆر ده‌رهێناوه.
بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌م هه‌نگاوه لە سەرەتای ئەمساڵدا ڕاگەیەندراو مه‌رجداركرابو بە پێداچونەوەی کۆنگرێسەوە.
كاتێك وڵاتێك ده‌خرێته نێو لیستی ئه‌مریكا بۆ وڵاتانی پشتیوانیكاری تیرۆر، دەبێتە هۆی سەپاندنی کۆتوبەند بەسەر هاوکارییە دەرەکییەکانی ئەمریکا، هه‌نارده‌ی كه‌ره‌ستی به‌رگریی و هەندێک لە مامەڵە داراییەکان بۆ ئه‌و وڵاته.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، هاوكات رێكخراوی "به‌ره‌ی نوسره"یش له لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه جیهانییه‌كاندا ده‌رهێنراوه.