مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ عاسم مونیر، سوپاسالاری پاكستان‌دا رایگه‌یاند، ده‌بێت ئه‌مریكا زمان و مامه‌ڵه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر به ئێران بگۆڕێت.
ئاوێنه: مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له‌میانی كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ عاسم مونیر، سوپاسالاری پاكستان‌دا رایگه‌یاندوه، ده‌بێت ئه‌مریكا زمان و مامه‌ڵه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر به ئێران بگۆڕێت.
سه‌رۆك كۆماری ئێران هۆشداریشی داوه، كه پشتبه‌ستنی ئه‌مریكا به "زه‌بری هێز و ملهوڕی" ده‌بێته مایه‌ی ئاڵۆزتركردنی دۆخه‌كه.
پزیكشیان هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه ده‌بێت ئه‌مریكا پابه‌ند بێت بە بەڵێنەکانی بەرامبەر ئێران لەسەر "بنەمای مافە ڕەواکان و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان" و پابەندییە یاساییەکانی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، ئه‌مریكا ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی "گۆشه‌گیركردنی ئابوریی ئێران"ی راگه‌یاند. هه‌ڵمه‌تێك كه مەودای سزاکانی سه‌ر ئێران فراوانتركردوه‌و کەرتەکانی سەرمایەی دیجیتاڵی، تەکنەلۆجیا، زێڕ، فڕۆکەوانی و کەشتیوانیی ئێران ده‌گرێته‌وه‌و له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا هه‌ر ئه‌مڕۆ سزا به‌سه‌ر نزیکەی 60 كۆمپانیا‌و کەسایەتی و کەشتیدا سه‌پێندرا كه به‌قسه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا هاوكاری ئێران بون له هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، دابینكردنی كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ به‌رنامه موشه‌كی و ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، ئه‌نجامدانی چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی سایبه‌ری، پێشێلكردنی سزاكان، دابینكردنی دارایی بۆ هێزی قودسی سه‌ربه سوپای پاسداران.