دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بڵاوکراوەیەکی نوێدا دووبارە هێرشدەکاتەوە سەر تاران و بە شکستخواردوو و وەسفی دەکات و دەڵێت "ئێران مووچەی سوپاکەی خۆی نادات".
ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ لە (تروس سۆشیاڵ) نوسیویەتی "کۆماری ئیسلامیی ئێرانی شکستخواردوو، مووچەی بەشێکی زۆر لە هێزە سەربازییەکانی نادات".
وتیشی "لە هەمانکاتدا خۆپیشاندەرانی دەکوژێت، تەنانەت کاتێک لە دۆخی خۆپیشاندانیشدا نین، بە ئاستێک کە پێشتر وێنەی نەبینراوە. ئەمە قەیرانێکی مرۆیی گەورەیە و دەبێت هەر ئێستا ڕابگیرێت".