نیویۆرک تایمز: دیپلۆماتە ئەمریکییەکان دەگەڕێنەوە بۆ باڵیۆزخانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  2026-08-25     

ئەمڕۆ سێشەممە ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خەریکی ئامادەکارییە بۆ گەڕاندنەوەی دیپلۆماتەکانی بۆ ناو باڵیۆزخانەکانی وڵاتەکەی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

ئاوێنە: بەگوێرەی رۆژنامەکە، چاودێران پێیان وایە ئەم بڕیارە نوێیە نیشانەی ئەوەیە کە واشنتۆن بەو دەرەنجامە گەیشتووە کەلە بارودۆخی ئێستادا، ئەگەری سەرهەڵدانەوەی ڕووبەڕووبوونەوە و جەنگێکی گشتگیر (هەمەلایەنە) بوونی نییە.

بەپێی بەڵگەنامە ناوخۆییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کە دەست "نیویۆرک تایمز" کەوتوون، پرۆسەی گەڕانەوەی دیپلۆماتەکان و کارمەندانی خزمەتگوزاریی دەرەوە، هاوکاتە لەگەڵ کەمکردنەوەی ڕێکارە نائاساییەکان لە نێردە دیپلۆماسییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕەنگە هەر لەم هەفتەیەوە دەستپێبکات.

هەروەها سێ بەرپرسی ئەمریکی کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت، لە لێدوانێکدا بۆ ئەو ڕۆژنامەیە وتویانە "ئەم بەیاننامەیە وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ یەکێک لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهان هەژمار دەکرێت".
 

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×