دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، گەرووی هورمز بەتەواوی لە مین پاککراوەتەوە و هێزی ئاسمانی سوپای وڵاتەکەی چاودێری تەواوی جموجۆڵەکانی ناو ئەو تەنگەیە دەکات.
ئاوێنە: سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ترووس سۆشیاڵ) نووسیویەتی "هێزی دەریایی ئەمریکا ئاگاداری کردووینەتەوە کە سەرجەم مینەکان لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانی گەرووی هورمز کۆکراونەتەوە یان تەقێندراونەتەوە".
ترەمپ وتیشی "ئێرانمان ئاگادار کردووەتەوە، هەر کەشتی و بەلەمێکی جەنگی هەوڵی مینڕێژکردنی ناوچەکە بدات، دەستبەجێ و بە شێوەیەکی سیستماتیک تێکدەشکێندرێت.
هەروەها سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریشی دا کەلە ئەگەری هەر سەرپێچییەکی ئێراندا، هەمان ئەو کارە دەکاتەوە کە پێشتر بەرامبەر بە "کێوی کلنگ" و سێ وێستگەی ئەتۆمیی دیکەی ئەو وڵاتە ئەنجامی دابوو.