دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، پێی وانییه موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌ری ئێران مردبێت، به‌ڵام به‌سه‌ختی برینداربوه.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌باره‌ی چاره‌نوسی رێبه‌ری ئێران كه له كاتی هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتییه‌وه لە دوای کوژرانی باوکی لە مانگی شوباتدا، نه‌بینراوه، وتی "پێموانییه مردبێت. ئەو بەسەختی برینداربوه. لای چەپی لەشی، دەست، قاچ، هەمو شتێک. بەسەختی برینداربوه.
تره‌مپ له به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا جارێکی تر وتی، گوشاری سەربازی و ئابوری سەر ئێران بەردەوامە؛ "هەمو شتێک بەرەو سەرکەوتنێکی زۆر گەورە دەڕوات. زۆر زو لەم روه‌وه سەرکەوتنێکی گەورەمان دەبێت."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جارێكی دیكه جەختی کردەوە کە گەروی هورمز به‌ته‌واوی كراوه‌یه. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هێزەکانی ئێران هاتوچۆی کەشتیوانییان تێدا ئاستەنگ کردوە و تا ڕادەیەکی زۆر دایان خستوه.
تره‌مپ وتی "دەکرێت بوترێت گەروەکە کراوەیە. ئێستا کەشتییەکی زۆر لە گەروەکەوە تێدەپەڕێنین. دەیانهێنینە ژورەوە. مینەکان لەناوچون."
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه "ناکرێت ڕێگە بدەین ئێران دەستی بگات بە چەکی ئەتۆمی. کۆی بابەتەکە 99.99% ئه‌مه‌یه. ناکرێت ڕێگە بدەین، چونكە ئەوان شێتن و بەکاری دەهێنن."