ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق رایگه‌یاند، دادگای فەرمانی وەلائیی تایبەت بە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیكۆمی هەڵوەشانده‌وه‌و بڕیاری دەستەكه‌یان بۆ ڕاگرتنی کارکردن لەگەڵ کۆمپانیاکە بە بەردەوام ده‌بێت.
ئاوێنه: دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، رایگه‌یاند، له 24ی ئابی 2026، بڕیارێکی دادوەری لە دادگای بەرایی ڕەسافە ده‌رچوه كه تێیدا بڕیاردراوه بە هەڵوەشاندنەوەی فەرمانی وەلائیی پێشکەشکراو لەلایەن بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم بۆ پەیوەندییەکان و هێشتنەوەی بڕیاری دەستەكه‌یان بۆ به‌رده‌وامی ڕاگرتنی کارکردن لەگەڵ کۆمپانیاکەدا.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، بڕیاره‌كه‌ی دادگا له‌سه‌ر بنه‌مای تانه‌دانی به‌لیغ به‌بو كه‌له‌ل، سه‌رۆكی ده‌زگای جێبه‌جێكردنی ده‌سته‌كه‌یان بوه له‌دژی به‌ڕێوه‌به‌ری رێگه‌پێدراوی كۆمپانیای كۆڕه‌ك تیلیكۆم.
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی جەختی كردۆته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ڕێزی تەواوی له دەسەڵاتی دادوەری و بڕیارەکانی دادگا تایبەتمەندەکان ده‌گرن و هەروەها بەردەوام ده‌بن لە گرتنەبەری ڕێڕەوە یاسایی و دادوەرییەکان لە سەرجەم ڕێکارەکانی پەیوەست بە دۆسیەی کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم، بە جۆرێک کە مافەکانی دەوڵەت و بەرژەوەندیی گشتی و مافی بەکارهێنەران بپارێزێت، بەپێی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان.

