مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند، پێویسته ده‌ستبكرێته‌وه به جێبه‌جێكردنی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌بوه‌و كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكرێن. سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ریش جه‌خت له پێویسته هه‌وڵه به‌رفراوانه‌كان بۆ گه‌یشتن به رێگه چاره‌سه‌ری كرداری ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت، تیمی قه‌ته‌ر وه‌كو نێوه‌ندگیر له سبه‌ینێوه ده‌ست ده‌كاته‌وه به چالاكییه‌كانی و ئومێده‌وارن هه‌وڵه‌كان بگه‌نه ئه‌نجامێكی باش.
ئاوێنه: شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی، سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له تاران له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌و وڵاته، كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ی تاوتوێ كردوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران، مه‌سعود پزیشكیان له دیداری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ردا رایگه‌یاندوه، جەنگ بەسەر ئێران‌دا سەپێندرا و بەردەوامبونی لە زیانی وڵاتەکەمان، ناوچەکە و جیهانیشە. لۆژیک وا دەخوازێت جێبەجێکردنی لێكتێگه‌یشنه‌ته‌كه بە هەمان شێوازی پێش‌و دەستپێبكرێتەوەو کێشەکان لە ڕێگەی گفتوگۆوه چارەسەربكرێن، نەک ئەوەی وڵاتان بۆ چارەسەری کێشەکان پەنا ببەنە بەر جەنگ و هەڕەشەکردن. ناکۆکییەکانی ئێستای نێوان وڵاتانی ناوچەکەش شایستەی گەلانی موسڵمان نین.
سەرۆک کۆماری ئێران هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، بەرپرسانی ئەمریکی دەبێت گوێ له‌و دەنگانە نەگرن کە هەوڵ دەدەن ڕێگە لە گەڕانەوەی ئارامی بۆ ناوچەکە بگرن. بەرژەوەندیی کۆمەڵێک کەس لە بەردەوامبونی جەنگدایە، بەڵام ئێران لەو بڕوایەدایە کە ئاشتی و ئاسایش لە قازانجی ئێران، ناوچەکە و جیهاندا دەبێت.
پزیشكیان جه‌ختی كردۆته‌وه كه ئێران بەدوای جەنگه‌وه نەبوەو نییە و نابێت، بەڵام ملکەچی بۆ زۆرداریش قبوڵ ناكات، لایەنەکانی بەرامبەر دەبێت سەرجەم مافەکانی گەلی ئێران لە هەمو بوارەکاندا و لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا بە ڕەسمی بناسن؛ ئێران هیچ شتێکی لە سەروی مافە یاساییەکانی خۆی ناوێت.
هه‌روه‌ك پزیشكیان بانگهێشتی ئه‌میری قه‌ته‌ری كردوه بۆ سه‌ردانی ئێران.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماردا هاتوه، سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا رایگه‌یاندوه، "قه‌ته‌ر بەدوای گەڕاندنەوەی سەقامگیریدایە بۆ ناوچەکە و دەستی ئاوەڵای ئێران بەرامبەر وڵاتانی ناوچەکە و هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی ئاسایش و ئارامی بە باشی دەبینێت. هیوادارین بە بەردەوامبونی ئەم ڕوانگەیە، کێشەکانی بەردەم چارەسەر ببن."
سەرۆک وەزیرانی قەتەر وتوشیه‌تی "خەڵکی ئێران برای ئایینیی گەلی قەتەرن. جەنگ لە ناوەوەی ناوچەکەوە دەستیپێنەکرد و لە دەرەوە بەسەر ناوچەکەدا سەپێندرا، بەڵام باجی جەنگەکە هەمو وڵاتانی ناوچەکە دەیدەن. بارودۆخی ئێستا بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی خستوەتە سەر شانی گەلانی ناوچەکە تا ئاسایش، گەشەپێدان و پێشکەوتن بۆ هەموان دابین بکەن."
شێخ محەمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "قەتەر ڕێگەی گەڕانەوە بۆ مرۆڤایەتی، ئاسایش و ئارامی بە جددییەوە ده‌گرێته‌به‌ر. هەوڵی بەنرخ لەلایەن پاکستان و عومانەوە دراوە و قەتەریش جەخت لەسەر پشتیوانیکردنی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکان دەکاتەوە. زمانی هێز و هەڕەشە ڕێگەچارە نییە و دەبێت بە دیپلۆماسی، عەقڵانییەت و لۆژیک، سەقامگیری، ئاسایش و ئارامیی ئابوری بۆ ناوچەکە بگەڕێندرێتەوە."
نخست‌وزیر قطر با اشاره به تماس‌های مستمر با سیدعباس عراقچی خاطرنشان کرد: رایزنی‌ها با وزیر امور خارجه ایران با هدف ایجاد فضای لازم برای بازگشت ثبات ادامه دارد. قطر نمی‌خواهد ملت ایران با مشکل مواجه باشد و کشورهای منطقه فقط نظاره‌گر شرایط باشند. هر کمکی که برای کاهش مشکلات ملت برادر ایران امکان‌پذیر باشد، انجام خواهیم داد.
سەرۆک وەزیرانی قەتەر جەختی لەسەر پێویستیی هەوڵە هەمەلایەنەکان بۆ دەستگەیشتن بە ڕێگەچارەی کرداری لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە کردۆتەوە و وتوشیه‌تی "ڕۆژانی داهاتوو پڕکار و پڕ گوشار دەبن و تیمی قەتەری لە سبه‌ینێوه دەست بە چالاکییەکانی دەکات. هیوادارین هەوڵەکان ببنە هۆی ئەنجامی خوازراو و بە گەڕانەوە بۆ کەشوهەوای دیپلۆماسی، ڕێگەچارە کردارییەکان تاوتوێ بكرێن."
هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران كۆبوه‌ته‌وه، به‌پێی میدیای ئێران له كۆبونه‌وه‌كه‌دا قالیباف جەختی لە "پێویستیی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان" کردۆته‌وه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ریش جەختی لە "پێویستیی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ڕێڕەوی دیپلۆماسی" کردوەتەوە و داوای دیالۆگی کردوە "بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و ڕێگری لە پەرەسەندنی زیاتری ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکەدا".
هه‌روه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش كۆبۆته‌وه، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسی ڕێگاکانی "کەمکردنەوەی ئاڵۆزی و ڕەخساندنی کەشوهەوای گونجاو بۆ دیالۆگ" کراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی قەتەردا هاتوە کە لەم کۆبونەوەیەدا "نوێترین پێشهاتەکانی ناوچەکە و هەروەها ئەو هەوڵانەی دراون بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزی و ڕەخساندنی کەشوهەوای گونجاو بۆ دیالۆگ کە بەشدار دەبێت لە بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە" تاوتوێ کراون.