به‌گوێره‌ی ئاژانسی رۆیته‌رز، دوێنێ پێنجشه‌ممه، هاتوچۆی كه‌شتییه‌كان به گه‌روی هورمزدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردوه كه ته‌نیا حه‌وت كه‌شتی به گه‌روه‌كه‌دا به گه‌روه‌كه‌دا تێپه‌ڕیون.
ئاوێنه: ئاژانسی رۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، به پشتبه‌ستن به داتاكانی كۆمپانیای کیپلەر، كه چاودێری هاتوچۆی ده‌ریایی ده‌كات، بڵاویكردۆته‌وه، دوێنێ پێنجشه‌ممه، ته‌نیا حه‌وت كه‌شتی كه باریان پێبوه به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕیون، كه ئه‌وه‌ش كه‌متره له تێكڕای ژماره‌ی ئه‌و كه‌شتییانه‌ی له 10 رۆژی رابردودا به گه‌وره‌كه‌دا تێپه‌ڕبون كه 15 كه‌شتی بوه.
به‌پێی داتاكان، رۆژی پێشتر واته له رۆژی چوارشه‌ممه‌دا 17 كه‌شتی به گه‌روه‌كه‌دا تێپه‌ڕیون.
له‌و حه‌وت كه‌شتییه‌ی دوێنێ، چوار كه‌شتی له گه‌روه‌كه‌وه ده‌رچون و سێ كه‌شتیش چونه‌ته ناوی.
رۆیته‌رز هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه ره‌نگه ئه‌م ژمارانه بگۆڕدرێن چونكه به‌شێك له كه‌شتییه‌كان له‌كاتی تێپه‌ڕبوندا، ئامێره‌كانی وه‌رگرتن و ناردنی ئاماژه ده‌كوژێننه‌وه.
هه‌ر به‌پێی داتاكان، دوێنێ 17 كه‌شتیی بارهه‌ڵگر به گه‌روی بابولمه‌نده‌بدا تێپه‌ڕیون، بە شێوەیەک سێ کەشتی چونەتە ناوی و 11 کەشتیش لێی دەرچون.