وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا جه‌خت ده‌كاته‌وه كه گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه و هه‌ڵمه‌تی گۆشه‌گیریی له‌دژی ئێران، ئابوریی ئه‌و وڵاته تێكده‌شكێنن.
ئاوێنه: سكۆت بێسێنت، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس وتی، گه‌مارۆ ده‌ریاییه‌كه‌و ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی بۆ گۆشه‌گیریی ئابوریی ئێران ده‌ستیان پێكردوه، ئابوریی ئێران تێكده‌شكێنن كه خۆی رو له داڕوخانه.
به‌قسه‌ی وه‌زیره ئه‌مریكییه‌كه، له‌ماوه‌ی 14 رۆژی رابردودا، هێزه‌كانی ئه‌مریكا یارمه‌تی بردنه ده‌ره‌وه‌ی 130 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان له‌ناوچه‌كه داوه، له‌كاتێكدا هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێرانیان بۆ سفر دابه‌زاندوه.