عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران پێی وایه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دیپلۆماسییه بۆ سه‌ر رێڕه‌وه راسته‌كه‌ی خۆی، كارێكی ئه‌سته‌م نییه، به‌ڵام گرێدراوه به‌وه‌ی كه ئه‌مریكا له‌و راستییه ساده‌یه تێبگات كه گوشار هیچ ئه‌نجامێكی نابێت.
ئاوێنه: عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌باره‌ی دیداره‌كه‌ی دوێنێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر، رایگه‌یاند "گفتوگۆی به‌رهه‌مدارمان ئه‌نجامدا."
عراقچی وتوشیه‌تی "گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دیپلۆماسییه‌ت بۆ سه‌ر رێڕه‌وه راسته‌كه‌ی خۆی كارێكی ئەستەم نییە. بەڵام بەستراوەتەوە بە تێگەیشتنی ئەمریکا لە ڕاستییەکی سادە: گوشار هیچ ئه‌نجامێكی نابێت. پێویستە ئەمریکا متمانە دروست بکات، بە ڕێزەوە قسە بکات، دان بە مافەکانماندا بنێت و پابەندبێت بە بەڵێنەکانییەوە."
سەرۆک وەزیرانی قەتەر دوێنێ به‌سەرۆکایەتیی وه‌فدێكی وڵاته‌كه‌ی سەردانی تارانی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران كۆبوه‌وه‌و گفتوگۆی کرد.
به‌پێی راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، لە دیداری سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌دا له‌گه‌ڵ عه‌باس عراقچی، "تازەترین پێشهاتەکانی ناوچەکە" و "ڕەخساندنی بارودۆخی گونجاو بۆ گفتوگۆ کە یارمەتیدەر بێت بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە" تاوتوێ کراون.