له ئێران سێ ده‌سته نرخی به‌نزینی پاڵپشتیكراوی حكومی هه‌ن، مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران ده‌ڵێت، نرخی ده‌سته‌ی سێیه‌م كه به به‌نزینی ئازادیش ناوده‌برێت، ده‌كرێته دو هنێده.
ئاوێنه: مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگه‌یاند، نرخی ده‌سته‌ی سێیەمی بەنزین دوای هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە جیاجیاكان، لە پێنج هەزار تمەنەوە بۆ 10 هەزار تمەن زیاد دەکرێت.
پزیشکیان لە چاوپێکەوتنێکدا له‌گه‌ڵ میدیای ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكردنه‌وه كه باس له به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رچاوی نرخی به‌نزین ده‌كه‌ن و وتی، ته‌نیا نرخی ده‌سته‌ی سێیه‌می بەنزین ده‌كرێته دو هێنده‌و له‌وه‌ش زیاتر نابێت.
له ئێران سێ ده‌سته نرخی به‌نزینی پاڵپشتیكراوی حكومی بۆ ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت هه‌ن كه به‌زۆری جۆری به‌نزینه‌كه هاوشێوه‌ی نۆرماڵ و موحه‌سه‌نه كه به‌م شێوه‌یه‌ن:
ده‌سته‌ی یه‌كه‌م: یه‌ك لیتر به‌نزین 1500 تمه‌ن، مانگانه 60 لیتر ده‌درێته هه‌ر ئۆتۆمبێلێك.
ده‌سته‌ی دوه‌م: یه‌ك لیتر به‌نزین 3000 تمه‌ن، مانگانه 50 لیتر ده‌درێته هه‌ر ئۆتۆمبێلێك.
ده‌سته‌ی سێیه‌م كه به‌نزینی ئازادیش ناوده‌برێت به‌و پێیه‌ی هه‌ر ئۆتۆمبێلێك به‌شێوه‌یه‌كی بێ سنور و چه‌ند لیتری بوێت ده‌توانێت به‌كاری بهێنێت: یه‌ك لیتر 5000 تمه‌ن بو، پزیكشیان ده‌ڵێت، ئه‌مه ده‌كرێته 10 هه‌زار تمه‌ن، به‌ڵام كاتی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كرد.
له‌پاڵ ئه‌م نرخانه‌دا به‌نزینی سوپه‌ریش له ئێران هه‌یه كه نرخه‌كه‌ی زۆر گرانتره له‌چاو ئه‌م به‌نزینه پاڵپشتیكراوانه، به‌شێوه‌یه‌ك نرخی یه‌ك لیتری ده‌گاته 89 هه‌زار تمه‌ن.