وەزیری جەنگی ئەمریکا سەرجەم ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەت کردەوە کە باس لە هەوڵەکانی دەکەن بۆ کاندیدبوون لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ساڵی 2028 ئەمریکادا.
ئاوێنە: پێت هێگسس، وەزیری جەنگی ئەمریکا لەپلاتفۆڕمی "ئێکس" نوسیوویەتی "ئەم زانیارییانە %100 هەڵەن، ئەرکی سەرەکیی ئێستام سەرکەوتنی وەزارەتەکەمە."
لای خۆشیەوە شۆن پارنێل، وتەبێژی سەرەکیی پێنتاگۆن (وەزارەتی جەنگی ئەمریکا) ڕایگەیاند، هێگسس کاندید ناکرێت و "سەرنجی سەرەکی لەسەر بەڕێوەبردنی وەزارەتەکەیەتی".
پێشتر ئێن بی سی نیوزی ئەمریکیی لە ڕاپۆرتێکدا بەپشت بەستن بە سەرچاوەکانی بڵاویکردەوە، هێگسس و هاوسەرەکەی بۆ چەند مانگێکە باسی ئەگەری خۆ کاندیدکردنی کردووە بە جۆرێک پێیوایە لەناو جەماوەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەتوانێت جەماوەیی زۆر کۆبکاتەوە.