بۆچی پاکستان لەسەر سەردانەکەی فەرماندەی سوپاکەی بۆ تاران ناچار دەبێت رونکردنەوە بدات؟
  2026-08-29     

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ئەو بانگەشانەی بە "چەواشەکارانە" ناوبرد کە گوایە عاسم مونیر، فەرماندەی سوپای پاکستان، لە سەردانە ئەم دواییەی بۆ ئێران "بە نوێنەرایەتی سەرۆکی ئەمریکا یان بە فەرمانی ئەمریکا" سەردانی تارانی کردبێت.

 

ئاوێنە: کەناڵی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، تاهیر ئەندەرابی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە هەفتانەکەیدا لە ئیسلام ئاباد ڕایگەیاند، ئەم سەردانە لەچوارچێوەی "ڕۆڵی نێوەندگیرانەی پاکستان"دا بووە و بەشێکە لە هەوڵە دیپلۆماسییە بەردەوامەکانی ئەم وڵاتە بۆ یارمەتیدان لە کۆتاییهێنان بە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، هەروەها پشتگیریکردن لە هەوڵە نوێیەکان بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز.

ئەندەرابی وتیشی "دەمەوێت ئەوە ڕوون بکەمەوە کە بانگەشەی هەندێک لایەن سەبارەت بەوەی فەرماندەی سوپا و فەرماندەی هێزە بەرگرییەکان وەک نوێنەری دۆناڵد ترەمپ یان ئەمریکا سەردانی ئێرانیان کردووە، چەواشەکارانەیە و پێچەوانەی ڕاستییەکانە".

لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی وەزارەتی دەرەوەدا، یەکێک لە ڕۆژنامەنووسان پرسی سەرۆکی ئەمریکا و عاسم مونیر بە تەلەفۆن گفتوگۆیان کردووە و دوای ئەوە عاسم مونیر سەردانی ئێرانی کردووە. ئایا ئێران پێشنیازێکی نوێی سەبارەت بە گەرووی هورمز پێشکەش کردووە؟

تاهیر ئەندەرابی لە وەڵامی ئەو ڕۆژنامەنووسەدا دووبارە جەختی کردەوە "پێشتریش بە ڕاشکاوی وتوومە کە ئەو ڕاپۆرتانەی سەردانەکەی عاسم مونیر بۆ ئێران وەک سەردانێک لە پێگەی نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا یان بە فەرمانی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەناسێنن، چەواشەکارانەن".

ئەم پرسیارە لە کاتێکدایە کە پێشتر ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردبووەوە کە عاسم مونیر پێش سەردانەکەی بۆ تاران لەگەڵ ترەمپ قسەی کردووە، بەڵام لە هەمان ڕاپۆرتدا ئاماژە بەوە کرابوو کە هێشتا ڕوون نییە بە دیاریکراوی باسی چییان کردووە.
 

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×