موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌ری ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مریكا و ئیسرائیل دوژمنی هه‌مو ئیسلامن، ته‌نانه‌ت دوژمنی فه‌رمانڕه‌وایانی ئه‌و وڵاتانه‌ی ناوچه‌كه‌شن كه زۆربه‌یان به هاوكاری ئه‌مریكاو ئیسرائیل ده‌ژمێردرێن.
ئاوێنه: موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌ری ئێران، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به بۆنه‌ی "هه‌فته‌ی یه‌كێتیی ئیسلامی"یه‌وه كه له ئێران ساڵانه له یادی له‌دایكبونی پێغه‌مبه‌ردا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، په‌یامێكی نوسراوی بڵاوكرده‌وه.
لە بەشێکی په‌یامه‌كه‌ی موجته‌بادا هاتوه، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا و ئیسرائیل "تەنیا دوژمنی کۆماری ئیسلامی و گەلی ئێران و بەرەی گەورەی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی نین؛ بەڵکو دوژمنی هه‌مو ئیسلامن لەوانەش گەلانی ڕۆژئاوای ئاسیا و باکوری ئەفریقیا، لەم بابەتەدا تەنانەت فه‌رمانڕه‌وایانی ئەو وڵاتانەش کە زۆربەیان بە هاوکاری ئەوان ئەژمار دەکرێن، لەم بابەتە بەدەر نین."
موجته‌با خامنه‌یی له‌په‌یامه‌كه‌یدا بۆ فه‌رمانڕه‌وایانی وڵاتانی موسڵمان وتویه‌تی "دوژمنی راستەقینەی خۆتان بناسن و لە پلانه‌كه‌ی تێبگەن و بەرەنگاری ببنەوە."
رێبه‌ری ئێران داوای له فه‌رمانڕه‌وایانی وڵاتانی موسڵمان كردوه به‌تایبه‌ت وڵاتانی ناوچه‌كه، یه‌كگرتوبن و پێكه‌وه روبه‌ڕوی ئه‌مریكاو ئیسرائیل ببنه‌وه.
خامنه‌یی جارێكی دیكه داوای یه‌كگرتویی له‌نێوخۆی ئێران كردوه و داواشی له ئێرانییه‌كان كردوه رێگه‌نه‌دان ناكۆكی له‌نێوانیاندا دروست ببێت.