سوپای ئه‌مریكا ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه، هێرشی كرده سه‌ر دو پێگه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له دورگه‌ی "لارك" له باشوری ئه‌و وڵاته. سوپای پاسداران ده‌ڵێت، وه‌ڵامی "ته‌مبێكه‌رانه"یان بۆ هێرشه‌كه ده‌بێت.
ئاوێنه: ئاژانسی فارس نیوزی ئێرانی له زاری خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له دورگه‌ی لارك له باشوری وڵاته‌كه بیستراوه.
هه‌روه‌ك باراك راڤید، پەیامنێری ماڵپه‌ڕی ئاکسیۆسی ئه‌مریكی و كه‌ناڵی جەزیرە لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویان کردەوە کە هێزەکانی ئەمریکا دو سەکۆی هەڵدانی موشه‌كی سوپای پاسدارانیان لە دورگەی لارک بۆردومان كردوه.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مریكا، هێزەکانی سوپای پاسداران كاتێك بۆردومان كراون كه لە ئامادەکاریدا بون بۆ هه‌ڵدانی موشه‌كی هەڵگری مینی دەریایی بەرەو گەروی هورمز.
دوابه‌دوای ئه‌وه سوپای پاسدارانی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌واڵی هێرشه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه.
سوپای پاسداران له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا وتویه‌تی، له هێرشه‌كه‌دا چه‌ند سه‌ربازێكی سوپا‌و چه‌ند هاوڵاتییه‌ك كوژراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌كه‌یان به‌دیاریكراوی ئاشكرابكات.
سوپای پاسداران جه‌ختی كردۆته‌وه كه وه‌ڵامی "ته‌مبێكه‌رانه"یان بۆ ئه‌و هێرشه ده‌بێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌م رۆژانه‌ی دواییدا پێكدادانه راسته‌وخۆكانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مببونه‌وه.
لەگەڵ ئەوەشدا، ناکۆکییەکان لەسەر گەروی هورمز بەردەوامن. ئەمریکا دەڵێت، ئەم رێڕه‌وه ئاوییه کراوەیە، لە کاتێکدا سوپای پاسداران جەخت دەکاتەوە کە تێپەڕبونی کەشتییەکان بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ ئێران‌دا ڕێگەپێدراو نییە.