ڕووداوە سەربازییەکانی ناوچەی کەنداو و تەنگەی هۆرموز پێشمەرجێکی نوێ و مەترسیداری بەخۆوە بینی، کاتێک هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند کە نەوت هەڵگرێک لە کاتی تێپەڕبوونی بە مسیرە باشوورییەکانی ئەو تەنگەیەدا، کەوتووەتە بەر پەلامار و بەهۆی لێدانی دوو مینی دەریاییەوە تووشی ئاگرکەوتنەوەیەکی گەورە بووە و لە جووڵە کەوتووە. ئەم هەواڵە هاوکات بوو لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی ناوەندی چاودێری بازرگانی دەریایی بەریتانیا کە پێشتر هەواڵی ڕوودانی ئاژاوە و کارەساتی بۆ کەشتییەک لەو ناوچەیەدا بڵاوکردبووەوە.
ئاوێنە: بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاگەیەندراوە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە تەنها چەند کاتژمێرێک دوای هێرشەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکام) دێت بۆ سەر دوو مووشەکهاوێژ لە دوورگەی لارک. سوپا لە بەیاننامە فەرمییەکەیدا هەڕەشەیەکی ڕوونی ئاراستەی کۆمەڵگەی دەریایی کردووە و جەختیکردووەتەوە کە هەر کەشتی و ناوبژیوانێک پابەندی ڕێنمایی و یاساکانی ئێران نەبێت لە تەنگەی هۆرموزدا، دەبێتە ئامانجی پەلامارە سەربازییەکان.
لە لایەکی تریشەوە، ئاژانسی هەواڵی «تسنیم» بە گواستنەوەی زانیاری لە سەرچاوەکانی سوپای پاسداران، ئاشکرای کرد کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی جۆری «امکیو9»ی سەر بە سوپای ئەمریکا لە ئاسمانی تەنگەی هۆرموزدا خراوەتە خوارەوە.