پێگەی ئەمنی ئیسرائیل: ئێران لە دوای ئۆپەراسیۆنی «هەستانەوەی شێر»ـەوە پیتاندنی یۆرانیۆمی ڕاگرتووە
  2026-08-31     

بەگوێرەی هەڵسەنگاندنە ئەمنییەکانی ئیسرائیل، پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران لە دوای ئۆپەراسیۆنی «هەستانەوەی شێر»ـەوە وەستاوە و چالاکییەکان لەو بوارەدا ڕاگرتوە، کە ئەمەش وەک دەستکەوتێکی گرنگ سەیر دەکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، سەرچاوە هەواڵگرییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو یۆرانیۆمە پیتراوەی تا ئێستا بەرهەم هاتووە، وڵاتی جێ نەهێشتووە و لە دەرەوەی سنورەکان نییە، بەڵکو هێشتا لە ناو بنکە ژێرزەمینییەکاندا پارێزراوە کە پێشتر لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هێرشیان کرابووە سەر.

ئاوێنە: بۆ ڕێگریکردن لە هەر گۆڕانکارییەک، دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل چاودێری سەرجەم ناوەندە ئەتۆمییەکان، لەوانەش بنکەی «جەبەل ئەلفەئس»ـیان توندتر کردووە تاوەکو بە وردی چاودێری هەر جووڵەیەکی نامۆ بکەن، بە تایبەت لە کاتێکدا کە نیگەرانی لە هەوڵەکانی تاران بۆ نۆژەنکردنەوەی بنکەکان یان گواستنەوەی کەرەستە و ژێرخانی ئەتۆمی هەیە. هاوکات، کوشتنی زانایە ئاڕاستەکەرەکانی بواری ئەتۆمی کۆسپێکی گەورەی دروستکردووە و لە ئێستا و داهاتووی نزیکیشدا پرۆسەی نۆژەنکردنەوەی ژێرخان و بڕیاردانی لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پرۆژەکان پەکخستووە.

لای خۆیەوە، پێگەی "وۆلا"ی عیبری بڵاویکردەوە کە لایەنە ئەمنییەکان هۆشداری دەدەن لەوەی تاران بۆ دەربازبوون لە قەیرانە قووڵە ئابورییەکان، ڕەنگە ڕووبکەینە ئەنجامدانی هێرش دژی وڵاتانی کەنداو و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا. لە ڕووی سەربازییەوە، پیشەسازییە بەرگرییەکانی ئێران زیانی قورسیان بەرکەوتووە بەهۆی هێرشە هاوبەشەکانی سوپای ئەمریکا و ئیسرائیلەوە، و هەرچەندە بەرهەمهێنانی سەربازی لەو وڵاتە دەستی پێکردووەتەوە، بەڵام قەبارەکەی زۆر سنووردارە و بە ڕێژەیەکی زۆر دوورە لەو ئامانج و خواستە ستراتیژییەی کە تاران کاری بۆ دەکرد، بەتایبەت کە پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی ژێرخانی سەربازی لە سایەی سزاکانی ئەمریکادا بووەتە ئەرکێکی زۆر ئاڵۆز.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×