دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌ڵامیان بۆ هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی ئێران ده‌بێت و به‌توندی له‌و وڵاته ده‌ده‌ن. ده‌شڵێت، ده‌بێت سه‌ركرده‌كانی ئێران له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوانی جه‌نگ دژبه مرۆڤایه‌تی دادگایی بكرێن.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی فۆكس نیوز رایگه‌یاند، وەڵامی هێرشە موشەکییەکەی شەوی ڕابردووی ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن دەده‌نه‌وه‌و وتیشی "به‌توندی لێیان دەدەین."
ترەمپ وتیشی، سیسته‌می بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا سەرجەم موشەکە ئێرانییەکانی تێکشکاندوە جگە لە یەکێکیان نەبێت، کە ڕێگەی پێدراوه تێپەڕێت چونکە چاوەڕوان نەدەکرا لە هیچ ئامانجێكی گرنگ بدات.
به‌قسه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئێران زۆر بەپەرۆشە بۆ کۆبونەوە، بەڵام گومانی خۆی نیشاندا له‌ئەوەی كه ئاخۆ دەکرێت متمانە بە تاران بکرێت بۆ گه‌یشتن به ڕێککەوتن له سایه‌ی به‌رده‌وامی سزاکانی ئەمریکادا.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا دۆناڵد تره‌مپ له په‌یامێكدا له تۆڕی تروس سۆشیاڵ رایگه‌یاند، ئێران بە فەرمی وڵاتێکی شکستخواردو و مردوه. هیچ هێزێکی دەریاییان نییە، هیچ هێزێکی ئاسمانییان نییە، هیچ دراوێکیان نییە، موچەی سەرباز و پۆلیسەکانیان نادەن، هەڵئاوسان گەیشتوەتە 300% و سەرکردایەتییەکەیان لە پشێوییه‌كی تەواودایە و توانای نوێنەرایەتیکردنی دروستی وڵاتەکەیان نییە.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی، "تاكه شتێک کە سه‌ركرده‌كانی ئێران هەیانبێت هەواڵی هه‌ڵبه‌سراوه له ئەمریکاوە له‌گه‌ڵ ئامادەییان بۆ کوشتنی خۆپیشاندەران كه تا ئێستا زیاتر لە 100 هه‌زار کەس کوژراون. دەبێت دادگایی بکرێن بەهۆی تاوانی جەنگ دژ بە مرۆڤایەتی، هه‌روه‌ها زنجیرەیەک لە قسەی بێ‌مانا و درۆیشیان هه‌یه."