فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداری ده‌دات كه هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکە بەپێچەوانەی لێدوانەکانی پێشویانەوە، هێشتا ڕێگە بە ئەمریکا دەدەن خاکه‌كه‌یان بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنرێت.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران، له راگه‌یه‌ندراوێكدا هۆشداریشی داوه، له هه‌ر وڵاتێكه‌وه "ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌رمان" ده‌یكه‌ینه ئامانج.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوه، ئێران "لە کاتێکدا ڕێز لە سەروەریی نیشتمانیی دراوسێکانی دەگرێت، هەرگیزاوهەرگیز هیچ جۆرە دەستدرێژییەک قبوڵ ناكات و وەڵامی زۆر قورستری له‌به‌رامبه‌ردا دەبێت."
فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران راشیگه‌یاندوه، هێرشەکانی شەوی ڕابردویان به‌گوێره‌ی ئه‌م لۆژیكه بوه.
شەوی ڕابردو دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دورگه‌ی لارک، ئێران بنکەکانی ئەمریکای لە ئوردن و ئیمارات کردە ئامانج.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندوە کە ئەم هێرشە بێ وەڵام نابێت و به‌توندی له ئێران ده‌ده‌ن.