ئێران لە رێگەی درۆن و مووشەکەوە دوو بارەگای حیزبی دیموکراتی لە هەرێمی کوردستان کردە ئامانج
  2026-09-02     

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢ی ئابی ٢٠٢٦، لە نێوان کاتژمێر ٢:٠٠ بۆ ٢:٤٠ خولەک، بارەگا و شوێنی نیشتەجێبوونی ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە دوو ناوچەی جیاوازی هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کرانە ئامانج.

ئاوێنە: ​بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، هێرشەکان لە دوو قۆناغدا ئەنجامدراون:

​هێرشی یەکەم: لە ڕێگەی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە (درۆن) بەرزاییەکانی ناوچەی بالیسان لە باشووری کوردستان بۆردومان کران.

​هێرشی دووەم: پاش ماوەیەکی کەم لە هێرشەکەی سەر بالیسان، کەمپی «جێژنیکان» لە نزیک شاری هەولێر بە ئامانج گیرا، کە شوێنی نیشتەجێبوونی بنەماڵە و خێزانەکانی ئەندامانی ئەو حیزبەیە.

​لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لە سەرەتای سەرهەڵدانی گرژی و ئاڵۆزییە سەربازییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، تاران بە زیاتر لە ١٥٦ مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان شوێنی نیشتەجێبوون و کەمپی خێزانەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی کردووەتە ئامانج.

زۆرترین بینراو
موراد قەرەیلان: گەلی کورد لە سووریا پێگەی بنەڕەتی هەیە و نابێت مەیدانەکە چۆڵ بکرێت
حیزبەکانی رۆژهەڵات، ​لەهەرێمی کوردستانەوە بۆ سەماوە
موحسین ڕەزایی: تا حەوت مەرجەکەمان جێبەجێ نەکرێت، گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە
ترەمپ دانوستان لەگەڵ تاران ڕەتدەکاتەوە و هۆشداری لە ڕووداوێکی نزیک دەدات
قوباد تاڵەبانی هۆشداری دەدات: دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت خەریکە دەبێتە پەڵەیەکی ڕەش و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێ‌ئومێد دەکات
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە ئاکرێ دوو برا کوژران و سێ تۆمەتباریش دەستگیر کران
دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی: هیچ بەربەستێک لەبەردەم تۆمارکردنی خانووبەرە بەناوی هاووڵاتییانی عێراقەوە نییە
گۆڕانکاری لە جووڵەی سنوورەکانی ئێران؛ دەروازەیەک لەگەڵ عێراق دادەخرێت و جموجۆڵی بازرگانی لەگەڵ پاکستان دەستپێدەکاتەوە
حوسییه‌كان: وه‌زاره‌تی به‌رگریی سعودیه‌مان كرده‌ ئامانج
مستەفا سەنەد ڕوونکردنەوە لەسەر قەدەغەکردنی ئەپڵیکەیشنی 'وەیز' دەدات و پشتگیری لە بەرهەمی ناوخۆیی دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×