قاسم ئەعرەجی: کشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
  2026-09-06     

حکومەتی عێراق وادەی فەرمیی کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە وڵاتەکەدا دیاری کرد و جەختی لەسەر کشانەوەی سەرجەم یەکە سەربازی و سیستمی بەرگرییەکان کردەوە.

​قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئەمنیی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرای کرد، پرۆسەی دەرچوونی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە سەرتاسەری عێراق تاوەکو 30ی ئەیلوول، واتە کۆتایی ئەم مانگە، بە تەواوەتی جێبەجێ دەکرێت. بەگوێرەی لێدوانەکانی ناوبراو، بڕیاری کشانەوەکە گشتگیرە و سەرجەم پێگە سەربازییەکان و سیستمی بەرگریی ئاسمانی دەگرێتەوە، بەوانەشەوە کە لە سنووری هەرێمی کوردستان جێگیر کراون.

​ئەعرەجی ئاماژەی بەوەش دا، ئەم هەنگاوە دەرئەنجامی پابەندبوونە بەو ڕێککەوتنەی پێشتر لە نێوان حکومەتی پێشوو و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا واژۆ کراوە، هاوکات باسی لەوەش کرد کە لایەنی ئەمریکی ئامادەیی تەواوی دەربڕیوە تا لە وادەی دیاریکراودا هێزەکانی بکشێنێتەوە.

​لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا سەبارەت بە پرسی چەکی گروپە چەکدارەکان و ئەو لایەنانەی کە مەرجیان بۆ ڕادەستکردنی چەکەکانیان دیاری کردووە، ڕاوێژکاری ئەمنیی سەرۆک وەزیران ڕوونی کردەوە، دۆسیەی کۆنترۆڵکردن و ڕێکخستنەوەی چەک لە وڵاتدا دەکەوێتە دوای تەواوبوونی پرۆسەی کشانەوەی تەواوەتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە خاکی عێراق، و لەو قۆناغەدا بە فەرمی تاوتوێ دەکرێت.

زۆرترین بینراو
موراد قەرەیلان: گەلی کورد لە سووریا پێگەی بنەڕەتی هەیە و نابێت مەیدانەکە چۆڵ بکرێت
قوباد تاڵەبانی هۆشداری دەدات: دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت خەریکە دەبێتە پەڵەیەکی ڕەش و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێ‌ئومێد دەکات
حیزبەکانی رۆژهەڵات، ​لەهەرێمی کوردستانەوە بۆ سەماوە
موحسین ڕەزایی: تا حەوت مەرجەکەمان جێبەجێ نەکرێت، گەرووی هورمز بە داخراوی دەمێنێتەوە
ترەمپ دانوستان لەگەڵ تاران ڕەتدەکاتەوە و هۆشداری لە ڕووداوێکی نزیک دەدات
بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە ئاکرێ دوو برا کوژران و سێ تۆمەتباریش دەستگیر کران
دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی: هیچ بەربەستێک لەبەردەم تۆمارکردنی خانووبەرە بەناوی هاووڵاتییانی عێراقەوە نییە
گۆڕانکاری لە جووڵەی سنوورەکانی ئێران؛ دەروازەیەک لەگەڵ عێراق دادەخرێت و جموجۆڵی بازرگانی لەگەڵ پاکستان دەستپێدەکاتەوە
حوسییه‌كان: وه‌زاره‌تی به‌رگریی سعودیه‌مان كرده‌ ئامانج
مستەفا سەنەد ڕوونکردنەوە لەسەر قەدەغەکردنی ئەپڵیکەیشنی 'وەیز' دەدات و پشتگیری لە بەرهەمی ناوخۆیی دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×