د.شێرکۆ حەمەئەمین
فوئادە ڕەش ڕۆحی شادبێت کوردێکی ساغ وبۆچاکەی گشتی و خزمەت خوڵقابوو،وەرزشوانێکی دیاروچەپێکی نەتەوەیی و بەواتای وشەمرۆڤبوو،لەخێزانێکی نیشتمانپەروەرداپەروەردەبوو،بۆیەهەرزووتێکەڵی کۆڕی خەبات بوو، بەزووییش تێگەشت ئەوەی هەیەتەنیاناوی شۆڕشە،بۆیەساڵی ١٩٧٧کەلەشاخ بوو، یەکێتی جێهێشت و لەسویدگیرسایەوە.
سەرەتای ڕاپەڕین وکاتی کۆڕەوەکەمەردانەلەسویدەوە لەگەڵ کەسانی خۆی ئاساکەوتنەکۆکردنەوەی هاوکاری مادی وپشتیوانی خەڵک و سەرئەنجام رئکخراوی سۆڵیدارێتییان دامەزراندوهەرزووهاتنەوەکوردستان ولەنزیک مەڵبەندی ڕۆشنبیری زانکۆی سلێمانی خانوویەکیان بۆکڕی وئۆفیسیان دانا، کەوتنە دروستکردنی قوتابخانەونەخۆشانەبۆگوندەکان ولەناوشاریش کردنەوەی خولی فیربوونی کۆمپیوتەر، کەبۆئەوسەردەمەتازەوزۆرگرنگبوون.
تەنانەت لەگوندی دێرێ زەوییەکی لەخەڵکی گوندەکەکڕی و خانوویەکی تێدا دروستکرد.
کەساڵی ٢٠١٢ شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد، هەرزوو وەک کوردێکی ڕەسەن بەخۆی و چەندین کۆمپیوتەرەوە چەندین جاردەچووە ڕۆژئاوا و خولی کۆمپیوتەری بۆدەکردنەوەودواجاریش خانووی ئۆفیسی سۆڵیدارێتی بە ڕۆژئاوا بەخشی.
ئەوە کاک فوئادوهاورێکانی وڕوونی سەرچاوەی داهاتیان و خزمەتی بێبەرامبەر وبێسوودی سیاسی،کەچاوەرێی نەبوون.
ئێستا بابێین بەراوردی بکەین لەگەڵ ئەم رێکخراوانەی ئێستا (خێرخوازی بارزانی، دەزگای مام، کوردستان فاوندەیشن،بلەفاوندەیشن، ڕوانگە، ئانزۆفاوندەیشن، ڤیم فاوندەیشن،ڕێبازفاوندەیشن، ئەوانەی بانگخوازوبکەرەدینییەکان...) ئەمانە ئێستاجێگای حکومەتیان گرتۆتەوە لەنۆژەنکردنەوەوەتادەگاتەدابەشکردنی خۆراک و پاڵپشتی هونەری وئەدەبی و... وەک چاکەکاروخێری سیاسی وبە ڕووماڵی میدیایی نمایشیدەکەن.
بەڵام ڕۆژێک نەخۆیان نەدیوانی چاودێری دارایی نە میدیای کوردی نایەن لەسەرچاوەی داهاتیان بکۆڵنەوە، لەکوێ دەیهێنن؟هی دەرەوەیە یان ناوخۆی کوردستانە؟ چۆن بۆئەمان هەیەو بۆڕێکخراوی ترنییە؟ ئەمانەودەیان پرسیاری دی، ئاشکرایە بەگشتی داهاتی خۆمانەوە بەناوی خێری سیاسییەوە بەخۆمان دەدرێتەوە.
ئێستادەرکەوت ئەوەی فوئادە ڕەش و هاوڕێکانی زۆر ڕوونتر و خزمەتی بێبەرانبەرو مرۆڤدۆستانەتربووە.
ڕۆحی کاک فوئاد شادو ئارام بێت.