هێمن هه‌ورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگه‌یاند، رەشنوسی بودجه‌ی 2027ی عێراق خراپترین رەشنوسی بودجەیە لە میژووی بودجەکانی عێراقدا و بۆ سزادانی هه‌رێمی كوردستانه. ده‌شڵێت، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه هه‌ن بۆ هه‌مواركردنی ده‌ستوری عێراق، فیدراڵییه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌نه ئامانج.
ئاوێنه: هێمن هەورامی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له دیدای گوڵه‌خانه رایگه‌یاند، رەنگە ئێستا دەنگێك هەبێت پێیوابێت بەهێزی كوردستان بەند نییە بە بەهێزی قەوارە فیدراڵییەكەی.
وتیشی، ئەو هەوڵانەی ئێستا بۆ هەمواركردنی دەستوری عێراق هەن، فیدراڵییەتی هەرێمی كوردستان دەكه‌نه ئامانج.
له‌باره‌ی كاراكردنی په‌رله‌مانی كوردستان و پێكهێنانی حكومه‌ت، هێمن هه‌ورامی وتی، هەڵبژاردن بۆ كراوە لە هەرێمی كوردستان؟ ئێمە پێمانوایە دەبێت رێز لە ئیرادەی خەڵكی كوردستان بگیرێت.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، خەڵكی هەرە گەورە ئێستا لە عێراق باس لەوە دەكات مادەی 140 نەماوە.
وتیشی، خراپترین ئەو رەشنوسانەی بودجە كە لە مێژوی عێراق نوسراوە، ئەو رەشنوسەیە كە ئێستا بۆ بودجەی 2027 ئامادەكراوە. تیمی تەکنیکی و دانوستانكاری هه‌رێم گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە ئەوەی هەیە لە بودجەدا بۆ دانوستان نییە بەڵکو سزادانی هەرێمی کوردستانە و پێشتر ئامادەکراوە.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پێویستە دامەزراوە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان كارابكرێنەوە.
وتیشی، پێویستە هاوپەیمانییەك لەناو لایەنە كوردستانییەكان لە بەغدا دروست بكرێت بۆ روبەڕوبونەوەی هەمواری دەستورو بودجەو ئەو بابەتانەی پەیوەندی بە كوردستانەوە هەیە.