سه‌عدی پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر هه‌رێم، په‌رله‌مان كارابكرێت و كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم پێكبهێنرێت. ده‌شڵێت، شه‌راكه‌تێكی گوماناوی ناتوانێت كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكات.
ئاوێنه: سه‌عدی پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له دیدای گوڵه‌خانه وتی، رەنگە كەس لە هەرێمی كوردستان هەڕەشەی برسێتی لەسەر نەبێت، بەڵام ناڕەزایەتی هەیە لە سەر نەبونی دادپەروەری لە دابەشكردنی داهاتەكان، كە ئەمەش كرۆكی كاری دامەزراوە فەرمیەكانە.
وتیشی، ئێمه له یه‌كێتی زۆر به گرنگی ده‌زانین كۆدی سه‌ره‌كی كه پاشه‌ڕۆژی ئێمه‌ی پێ به‌نده كه گه‌وره‌ترین هێزمان بۆ دروست ده‌كات بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستپێبكه‌ین كه ئه‌ویش كاراكردنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتی، له دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتدا ئێمه نابێت هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین له‌ڕێگه‌ی سیاسه‌تێكی پۆپۆلیستی ناهه‌قییه‌كان به هه‌ق له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین و بیفرۆشین به هاوڵاتیان.
جه‌ختیشی كرده‌وه، شه‌راكه‌تێكی گوماناوی ناتوانێت كێشه‌كانی ئێمه چاره‌سه‌ر بكات. ئێمه پێمانوایه پارتی به‌بێ یه‌كێتی حكومه‌تی هه‌رێمی پێ دروست ناكرێت، یه‌كێتیش به‌بێ پارتی حكومه‌تی هه‌رێمی پێ دروست ناكرێت، هه‌ر لایه‌كیش به‌ته‌نیا حكومه‌ت دروست بكات تا دێگه‌ڵ زیاتر ناڕوات.
وتیشی، له‌م ساته‌دا كه لە بەغدا باس لە هەمواركردنەوەی دەستور دەكرێت، هەوڵدەدرێت ناكۆكییه‌كانی ناو هەرێمی كوردستان بقۆزنەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، گرژییەكانی نێوانمان وردە وردە بەرەو خاوبونەوە دەچن، هەمو لایەكمان تێگەیشتوین لەوەی ناتوانین بەبێ یەكتر كێشەكانمان چارەسەر بكەین و به‌گژ هه‌ڕه‌شه‌كاندا بچینه‌وه.