بەغدا لەبەردەم ئەگەری خۆپێشانداندا؛ سەرجەم هێزە ئەمنییەکان خرانە حاڵەتی «ئامادەباشی ج»ـەوە
  2026-10-24     

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ساڵیادی خۆپێشاندانەکانی تشرین و زیادبوونی بانگەشەکان بۆ گردبوونەوەی جەماوەری، سەرجەم یەکە سەربازی و ئەمنییەکانی شاری بەغدا خرانە بەرزترین ئاستی ئامادەباشییەوە و ڕێوشوێنی توندی ئەمنی لە پایتەخت گیراوەتەبەر.

ئاوێنە: ​بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق، بڕیاری خستنەحاڵەتی ئامادەباشی لە ئاستی (ئینزار ج - کە بەرزترین ئاستی ئامادەباشی ئەمنییە) بۆ تەواوی دامەزراوە ئەمنییەکانی شاری بەغدا دەرچووە. ئەم هەنگاوەی حکومەت وەک ڕێکارێکی پێشوەختە دێت بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخی ئەمنی و ڕێگریکردن لە دروستبوونی هەر جۆرە گرژی و پێکدادانێک لە گۆڕەپانە سەرەکییەکانی شارەکەدا.

​لە چوارچێوەی بڕیارەکەدا، هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق، پۆلیسی فیدراڵی، پۆلیسی ئامادە و سەرجەم هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ڕاسپێردراون بۆ جێبەجێکردنی پلانی ئەمنی. هاوکات، بە فەرمانێکی بەپەلە مۆڵەتی سەرجەم ئەفسەر و کارمەندانی هێزە چەکدارەکان ڕاگیراوە و پەیوەندییان بە یەکەکانیانەوە کردووەتەوە، بە مەبەستی بڵاوەپێکردنیان لە شوێنە ستراتیژی و هەستیارەکان، بەتایبەتی لە دەروازە و دەوروبەری ناوچەی سەوز.

​ئەم جموجۆڵە ئەمنییە بەرفراوانەی حکومەتی عێراق لە کاتێکدایە، کە ماوەی چەند ڕۆژێکە چالاکوانان و لایەنگرانی "بزووتنەوەی تشرین" لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەواز بۆ سازدانی خۆپێشاندانی ملیۆنی و بەرفراوان دەکەن، وەک زیندووکردنەوەی ساڵیادی خۆپێشاندانەکانی مانگی تشرینی ساڵی ٢٠١٩.

زۆرترین بینراو
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: ئێستا یه‌كێتی پاره‌ له‌ سلێمانیدا خه‌رج ده‌كات، ئه‌وسا پاره‌ی تێدا سپی ده‌كرایه‌وه‌
ۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئێران په‌یامی هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه‌ ناردوه له‌ ئه‌گه‌ری هێرشكردنه‌ سه‌ری وه‌ڵامی توندی ده‌بێت
لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر کڵێسایەک لە باشووری ئوردن 6 کەس کوژران و 28ی دیکەش برینداربوون
ته‌ندروستی هه‌رێم كڕین و فرۆشتن به‌ جۆره‌ ده‌رزییه‌ك راده‌گرێت و له‌ بازاڕ ده‌یكشێنێته‌وه‌
لە پەراوێزخستنەوە بۆ ناوەندی بڕیار؛ چۆن دەنگدەرە گەنجەکان هاوکێشەی هەڵبژاردنی ئیسرائیل لە بەرژەوەندی ڕاستڕەوە توندڕەوەکان دەگۆڕن؟
پۆلیس: هه‌وڵێكی كوشتن له‌به‌رده‌م بینای دادگای به‌رایی هه‌ولێر پوچه‌ڵكرایه‌وه‌
سەرۆک وەزیرانی عێراق دوو بڕیاری گرنگ لەبارەی گروپە چەکدارەکان و نرخی دۆلارەوە ئاشکرا دەکات
​تۆم باراک: ترەمپ خوازیاری ڕێککەوتنە، بەڵام هێرشکردنە سەر بنکەکانی ئێران لە شەممە یان یەکشەممەدا چاوەڕوانکراوە
"داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی به‌ڕێژه‌ی 29% كه‌میكردوه‌"
وەزارەتی دارایی کاتی دەستپێکردنی پێدانی پێشینەکانی بانکی ڕافیدەینی لە ڕێگەی "سوپەر کی"یەوە دیاری کرد
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×