وهزیری بهرگریی توركیا جهخت دهكاتهوه كه لە هیچ بارودۆخێكدا سوپای وڵاتهكهیان ناچێتە هیچ پێكدادانێك لەگەڵ حوسییەكانى یەمەن. دهشڵێت، داواکارییەکانی سعودیە بۆ پشتیوانی سەربازی هەڵدەسەنگێنن.
ئاوێنه: یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا به كهناڵی ستار تیڤی راگهیاند، ئەنقەرە پێشبینی ناکات هێزەکانی وڵاتەكەی بەشداری بکەن لە شەڕ لەگەڵ حوسییەکانی هاوپەیمانی ئێران لە یەمەن، لە چوارچێوەی رێککەوتنی هاوبەشی بەرگریی مەکكە کە لەگەڵ سعودیە و پاکستان ئەنجام دراوە.
ئهو وتی، ئێمە پێشبینی ناکەین لە هیچ بارودۆخێکدا بچینە هیچ پێکدادانێک لەگەڵ حوسییەکان، هەر پشتیوانییەکی سەربازی تورکیا بۆ سعودیە بە پلەی یەکەم ئامانجی بەهێزکردنی بەرپەرچدانەوە دەبێت، هاوشێوەی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ قەتەر هەیە.
ئاماژەی بەوەشداوە، تورکیا داواکارییەکان بۆ پاڵپشتی سەربازی لە سعودیەوە هەڵدەسەنگێنێت و مەودای ئەو جۆرە هاوکارییانە دەستنیشان دەكات، ئەمەش دوای پەسەندکردنی رێککەوتنەکە لەلایەن پەرلەمانەوەو بەپێی رێکارە یاساییە پێویستەکان و رێگەپێدانی پەرلەمان.