سوپاساری ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، رێگه‌ناده‌ن جارێكی دیكه كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بگه‌ڕێنه‌وه نێو ئاوه‌كانی كه‌نداو. ده‌شڵێت، تره‌مپ مه‌گه‌ر له خه‌ویدا ببینێت كه هێزه‌كانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو ئاوه‌كانی كه‌نداو.
ئاوێنه: عەلی عەبدوڵڵاهی، سوپاسالاری هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند، رێگە بە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا نادرێت جارێكی تر بێنە ناو ئاوه‌كانی کەنداو.
عەبدوڵڵاهی وتی، سەرۆکی ئەمریکا دەبێت لە خەویدا ببینێت کە سەربازان و سوپای وڵاتەکەی جارێکی تر بێنە ناو کەنداو، ئەوان ئەم خه‌ونه بۆ هەمیشە دەبەنە نێو گۆڕ.
عەلی عەبدوڵڵاهی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئەگەر ئەمریكا ئەوەندە دڵنیایە لەوەی هەمو توانا سەربازییەکانی ئێرانیان لەناوبردوە، بۆچی کەشتییە جەنگییە ژەنگاوییەکانیان نا‌وێرن لە گەروی هورمز نزیک ببنەوە.
ئه‌و وتیشی، ئێمە لە هیچ بارودۆخێک و لە هیچ کاتێکدا ڕێگە نادەین کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بێنە ناو کەنداو.
دوێنێش فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، ئەمریکییەکان 600 تا 700 کیلومەتر لە گه‌روی هورمز دور کەوتونەتەوە.