تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان وەک هاوسەرۆکانی دەم پارتی هەڵبژێردرانەوە
  2026-09-06     

له‌ پێنجه‌مین كۆنگره‌ی پارتی یه‌كسانی و دیموكراتی گه‌لان-ده‌م پارتیدا تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان وەک هاوسەرۆکانی پارته‌كه‌ هەڵبژێردرانەوە

ئاوێنه‌: دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ، پێنجەمین کۆنگرەی ئاسایی دەم پارتی، بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییەکان لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، لە ناوەندی کەلتووری نازم حیکمەت لە ناوچەی یەنیمەحەلێی ئەنقەرە دەستی پێکرد، کەمێک پێش ئێستا کۆنگرەکە کۆتایی هات.

لە کۆنگرەکە بە لیستیک هەڵبژاردن ئەنجامدرا، لە هەڵبژاردنەکەدا نزیکەی 600 نوێنەر دەنگیان دا و لە ئەنجامی دەنگدانەکەدا تولای حاتیمۆغولاری و تونجەر باقرخان، وەک هاوسەرۆکی گشتی هەڵبژێردرانەوە.

هەروەها دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندی نوێی هەڵبژێردرا و کەسانی نوێ لە ناو دەستەکەدا هه‌ن، هەروەها 28 ئەندامی بنەڕەتی لە دەستەکەدا هەڵبژێردران و ناوەکان بەم شێوەیەن؛ ئاسیا کۆلچاک، ئایفەر فاتمە چەلیک، ئایلین هاکالۆغڵو، بەردان گوندوز، بێریڤان ئلتەر، بەرنا چەلیک، بەسریە تەکگوڕ، چیگدەم کۆسە، دۆگان ئەرباش، ئێکاتەرن نیکالاو، ئەکرەم باران، ئەلیف چۆبان، ئەیلەم ساروجا، فیکرەت مەلیح، ساروهان ئڵوچ، ئیبراهیم ئاتەش، محەمەد ڕەسوڵ بایکارا، مەتین کلاڤوز، موحسین دالفیدان، نایف بولگا، عەمەر کولپو، سەدات شەنۆغڵو، سەڤدا چەلیک ئۆزبینگۆڵ، سەیفەتین ئایدەمیر، سەزگین کارتال، تورکوت چاتار، ویسی ئونات و زەیات جەیلان.

لە کۆنگرەکەدا تولای حاتیمۆغۆللاری و تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکانی ده‌م پارتی وتاریان پێشکەش کرد و ئاماژەیان بەوە دا کە ئەم کۆنگرەیە ئامادەکارییەکی بەرفراوانە بۆ ئەو وەرچەرخانە گەورەیەی چاوەڕوان دەکرێت. دوای وتارەکان، ڕاپۆرتی چالاکی و دارایی خوێندرانەوە و پەسەند کران. جگە لەوەش، ڕاپۆرتی چالاکییەکانی ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی و ئەنجومەنی گەنجان پێشکەشی بەشداربووان کرا.

زۆرترین بینراو
د. مەحمود عوسمان باس لەوەرگرتنی سێ ملیۆن دیناری حزبی بەعس بۆ بەستنی کۆنگرەی سۆسیالیست دەکات
وەزیری بەرگریی توركیا: سوپای توركیا ناچێته‌ هیچ پێكدادانێك له‌گه‌ڵ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن
بەغدا لەبەردەم ئەگەری خۆپێشانداندا؛ سەرجەم هێزە ئەمنییەکان خرانە حاڵەتی «ئامادەباشی ج»ـەوە
"شه‌پۆلێكی باران بارین رو له‌ هه‌رێم ده‌كات و كه‌شی زستانه‌ ده‌ستپێده‌كات"
سه‌عدی پیره‌:‌ شه‌راكه‌تێكی گوماناوی ناتوانێت كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكات
ئیكۆ عێراق: داهاتی نه‌وتی عێراق له‌ نۆ مانگی ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 37 ملیار دۆلار بوه‌
ئه‌مریكا داوا له‌ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات گه‌شتی عێراق نه‌كه‌ن: مه‌ترسی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان
هێمن هه‌ورامی: ره‌شنوسی بودجه‌ی عێراق خراپترینه‌ و بۆ سزادانی هه‌رێمی كوردستانه‌
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئەگەر پشت بە بەغدا ببەستین دەبێت هەمومان ببین بە كاتبی وەزارەتی دارایی عێراق
سوپاسالاری ئێران: رێگه‌ناده‌ین كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئاوه‌كانی كه‌نداو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×