پەیوەندییە تەلەفۆنییە چارەنووسسازەکەی نێوان ترەمپ‌و پوتین سەبارەت بە ئۆکرانیا
  2026-09-08     

ترەمپ‌و پوتین بۆ ماوەی کاتژمێرێک پەیوەندییەکی تەلەفونییان ئەنجامداوە سەبارەت بەئۆکرانیا، کە ئەوروپییەکان بە"چارەنووسساز" ناوی دەبەن، لەبەرئەوەی کرێملین پەیامێکی بۆ هەموو ئەوروپا ناردووە.

 

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان بۆ ماوەی کاتژمێرێک ئەنجامدا لەهەوڵێکدا بۆ دەستپێکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ئۆکرانیا .

گفتوگۆکە دوای پەیوەندییە یەک لە دوای یەکەکانی نێوان نێردە تایبەتەکانی واشنتۆن، ستیڤ ویتکۆف و جارێد کوشنەر، لەمۆسکۆو کیێڤ هات.

لە میانی پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی ڕووسیا هێڵکاری تایبەتی خۆی بۆ پرۆسەی ئاشتی خستەڕوو، هاوکات هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ ڕەوتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان گەیاندە هاوتا ئەمریکییەکەی.

لە هەمان کاتدا، یوری ئوشاکۆڤ، ڕاوێژکاری کرێملین رایگەیاند کە "پوتین بەڕاشکاوی دڵنیایی داوەتە ترەمپ کە ڕووسیا هیچ پلانێکی شەڕانگێزانە و دوژمنکارانەی بەرامبەر دەوڵەتەکانی ئەوروپا نییە".

ئوشاکۆڤ وتی "لە میانی گفتوگۆکانیدا لەگەڵ پوتین، ترەمپ جەختی لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بەململانێکان لەئۆکرانیا کردەوە، ئەمەش ڕێگە خۆشدەکات بۆ گەڕاندنەوەی بەرچاوی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا".

لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ جەختی لە پێویستی بەپەلەی کۆتایی هێنان بە ململانێکان کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە پەرەسەندنێکی لەو شێوەیە ڕێگە خۆش دەکات بۆ گەڕانەوەی بەرچاوی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا.

پەیوەندی تەلەفۆنی ئەو دوو سەرکردەیە دوای کۆبوونەوەکانی نێوان ویتکۆف و کوشنەر لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی و سەرکردایەتی ئۆکرانیا هات، تەنها یەک ڕۆژ دوای گفتوگۆکانیان لە کرێملین.

لە کاتێکدا کۆشکی سپی باسی لە گفتوگۆی جەوهەری سەبارەت بەهەنگاوەکانی داهاتوو کردووە، بەڵام هیچ کام لە لایەنەکان ڕێککەوتنێکی یەکلاکەرەوەیان ڕانەگەیاندووە.


 

زۆرترین بینراو
د. مەحمود عوسمان باس لەوەرگرتنی سێ ملیۆن دیناری حزبی بەعس بۆ بەستنی کۆنگرەی سۆسیالیست دەکات
وەزیری بەرگریی توركیا: سوپای توركیا ناچێته‌ هیچ پێكدادانێك له‌گه‌ڵ حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن
ئه‌مریكا داوا له‌ هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات گه‌شتی عێراق نه‌كه‌ن: مه‌ترسی گه‌وره‌ هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان
بەغدا لەبەردەم ئەگەری خۆپێشانداندا؛ سەرجەم هێزە ئەمنییەکان خرانە حاڵەتی «ئامادەباشی ج»ـەوە
"شه‌پۆلێكی باران بارین رو له‌ هه‌رێم ده‌كات و كه‌شی زستانه‌ ده‌ستپێده‌كات"
سه‌عدی پیره‌:‌ شه‌راكه‌تێكی گوماناوی ناتوانێت كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكات
ئیكۆ عێراق: داهاتی نه‌وتی عێراق له‌ نۆ مانگی ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 37 ملیار دۆلار بوه‌
هێمن هه‌ورامی: ره‌شنوسی بودجه‌ی عێراق خراپترینه‌ و بۆ سزادانی هه‌رێمی كوردستانه‌
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئەگەر پشت بە بەغدا ببەستین دەبێت هەمومان ببین بە كاتبی وەزارەتی دارایی عێراق
سوپاسالاری ئێران: رێگه‌ناده‌ین كه‌شتییه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئاوه‌كانی كه‌نداو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×