دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدهگهیهنێت لەبەردەم بڕیارێکی یەکلاکەرەوەدایە کە ئایا لەگەڵ ئێراندا رێبکەوێت یان كۆتایی به ئێران بهێنم. دهشڵێت، گهروی هورمز لەژێر کۆنترۆڵی تەواوی ئەمریکادایە و لە رێگەی تەکنەلۆژیای بۆشایی ئاسمانەوە بەوردی چاودێریی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەن.
ئاوێنه: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئێوارهی ئهمڕۆ یهكشهممه، له لێدوانێكدا بۆ میدیای ئهمریكی وتی، ئێران پێشتر هەرگیز رووبەڕووی لێدانی هێندە قورس نەبووەتەوە.
وتیشی، "ئێستا تەنیا یەک پرسیار لە ئارادایە؛ ئایا لەگەڵیاندا رێککەوتن بکەم، یان بە یەکجاری کۆتاییان پێبهێنم؟ ئەمە تاکە پرسیارە لە مێشکمدا: ئایا رێککەوتن بکەم، یان کۆتاییان پێبهێنم؟".
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژهی بهوهشدا، "ئەمە هێرشێکی وەک سەردەمی جیمی کارتەر یان باراک ئۆباما نییە، ئەمە هێرشێکی راستەقینەیە و ئێمە یاری ناکەین. بۆیە دەبێت بڕیارێک بدەم: ئایا کارەکە تەواو بکەم و کۆتاییان پێبهێنم، کە کارێکی یەکجار ئاسانە بۆ کردن، یان لەگەڵیاندا رێکبکەوم؟."
ئهو جهختیشی كردهوه "ئێستا ئێمە بە تەواوی کۆنترۆڵی گهروی هورمزمان کردوە".
سەبارەت بە دامهزراوه ئەتۆمییهكانی ئێران ترهمپ وتی"ئێمە لە بۆشایی ئاسمانەوە دەتوانین تەنانەت باجی سەر کراسی کەسێکیش بخوێنینەوە؛ بۆیە بە تەواوی دەزانین لە چیای قوڵنگ چی رودەدات، هەروەها دەزانین کە سێ شوێنەکەی دیکە بە تەواوی خاپور کراون".