ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی گشتیی سوید ململانێیەکی توندی نێوان بەرەی چەپ و ڕاستی دەرخست؛ چوار حزبی ئۆپۆزسیۆن تەنها بە جیاوازیی یەک کورسی پێشەنگیان گرت و پارتی دیموکراتی ڕاستڕەوی توندڕەویش ڕووبەڕووی پاشەکشە بووەوە.
ئاوێنە: لەگەڵ جیاکردنەوەی نزیکەی ٩٠٪ـی دەنگەکان، هاوپەیمانیی چەپ بە سەرکردایەتیی ماگدالينا ئەندرسون توانی بە جیاوازییەکی کەم زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمان بەدەستبهێنێت.
لە بەرامبەردا، ئۆلف کریسترسون سەرۆکوەزیرانی سوید دەستی لەکار کێشایەوە، سەرەڕای دابەزینی ئاستی جەماوەری جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بەدوای دەرفەتێکدا دەگەڕێت بۆ پێکهێنانی حکومەت، هەرچەندە شارەزایان پێشبینی دەکەن بەهۆی جیاوازییە قوڵەکانی نێوان لایەنەکان و جیاوازی کەمی ڕێژەی دەنگەکانیان، پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێ کاتێکی زۆری پێویست بێت.
لە چەند کاتژمێری داهاتوودا لایەنە سیاسییەکان دەست بە گفتوگۆ و خوێندنەوەی ئەنجامەکان دەکەن، بۆ درووستکردن و سەلماندنی زۆرینەیەکی کارا، پێش ئەوەی ئەنجامی فەرمی و یەکلاکەرەوە بە تەواوی ڕابگەیەنرێت.